Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت پەرە بە پێکوتەی نوێ بدرێت کە لەگەڵ جۆرەکانی کۆرۆنادا بگونجێت


ڕێكخراوی تەندروستی جیهان داوای وەبەرهێنانی فراوانتر دەکات لە بواری بەرهەمهێنانی ڤاکسینە نوێیەکان بۆ ئەوەی بەرەنگاری خێرای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا ببێتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان تێدرۆس ئەدهانۆم گوتی کۆتایی هاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا دوورە. ناوبراو گوتیشی دەبێت ئامرازە نوێیەکان ئامادە بکرێن بۆ سنوردارکردنی ئەم نەخۆشیە کوشندەیە، لە کاتێکدا ڕێکارەکانی تەندروستی گشتی کە کاریگەریان هەیە دەبێت درێژەیان پێبدرێن و توندبکرێن.

جێی ئاماژەیە تێدرۆس ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەشکرد کاریگەرترین ڕێگەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە یەکەمجار ئەو گروپانە بکوترێن کە زۆر پێویستیان پێیەتی.

لێرەدا مەبەستی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ئەوەیە کە کارمەندانی تەندروستی و کەسانی بە تەمەن، هەروەها ئەوانەشی لە ژێر مەترسیدان و کێشەی تەندروستیان هەیە لە ڕیزی پێشەوە بن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکان.

XS
SM
MD
LG