Accessibility links

چیک و ئەڵمانیا پێکەوە لە هەوڵی کوژانەوەی ئاگری پارکێکی نیشتیمانیدان


سەدان لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە لەلایەن یەکەکانی ئەڵمانیای دراوسێوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ سێیەم ڕۆژ بەرەنگاری ئاگرکەوتنەوەی دارستانێک بوونەتەوە لە پارکێکی نیشتمانی کۆماری چیک، دوای ئەوەی ئاگرەکە خانووەکانی وێرانکرد دەسەڵاتدارانی ناچارکرد گوندەکان چۆڵ بکەن.

پراگ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە لە تویتەر ڕایانگەیاندووە، ئاگرەکە لە سنووری ئەڵمانیا لە ناوچەیەکی گەشتیاری بەناوبانگدا کەتۆتەوە و دوکەڵەڵەکەی باڵیکێشاوە بەسەر کۆماری چیکدا، لەنێویاندا بۆ پراگی پایتەخت کە نزیکەی 130 میل واتە (209 کیلۆمەتر) دوورە لێیەوە.

ئاژانسی هەواڵی CTK بە پشتبەستن بە وتەبێژی پارکەکە بڵاویکردەوە، ئاگرەکە هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نیە و تا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 300 هێکتار واتە(741.32 دۆنم)ی پارکەکەی گرتبووەوە، چونکە ئاگرەکە بە درێژایی ڕۆژ لە پەرەسەندندا بووە.

سلۆڤاکیا، پۆڵەندا و ئیتاڵیا بەڵێنیاندا هێلیکۆپتەر و فڕۆکە دابین بکەن یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکە بدەن کە بووەتە هۆی چۆڵکردنی ئەو ناوچانە لە منداڵان لە کەمپێکی هاوینەی ئەڵمانیادا.

ڕۆژی سێشەممە پێتر ڤۆڵچەیک سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد کە دەسەڵاتداران گومانیان هەیە کە ئاگرەکە لەلایەن سەردانیکەرێکی کەمتەرخەمی پارکەکەوە لە کۆتایی هەفتەدا ئاگری گرتبێت بەرپرسان دەڵێن کەوتنەوەی ئاگرەکە لە ڕۆژی دووشەممەدا کەوتەوە و زیاتر تاویسەند کاتێک باکان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

ڤلادیمێر ڤلیک، بەڕێوەبەری فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئاگرکوژێنەوەکان کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام گوتی ئەستەمە بتوانین دەستنیشانی ئەوە بکەین کەی دەتوانن ئاگرەکە خامۆش بکەن.

شەپۆلێکی گەرمی توندی هەفتەی ڕابردوو کە پلەی گەرمی لە سەروو 40 پلەی سەدی بەرزبووەوە، بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سەرانسەری ناوچەکانی باشووری ئەوروپا.

ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم پارکەی کۆماری چیک دووەم جارە ئەمساڵ ڕوودەدات پاش ئاگرکەوتنەوەیەکی بچووکتر کە لە مانگی 4 ی ئەمساڵدا کەوتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG