تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی کتوپڕ و بەهێز لە پارێزگای فارس کە دەکەوێتە باشووری ئێرانەوە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا ناوچەکە بەهۆی وشکەساڵییەوە زیانی بەرکەوتووە.
یوسف کارگەر پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاندووە؛ بارانێکی بەخوڕ بووە هۆی ئەوەی ئاوی ڕووباری ڕوودباڵی لە بەری شاری ئیستاحبان بەرزبێتەوە و ببێتە هۆی لافاو.
کارگەر گوتیشی تیمەکانی فریاکەوتن 55 کەسیان ڕزگارکردووە کە بەهۆی لافاوەکەوە گیریان خواردبوو، بەڵام لانیکەم شەش کەس هێشتا بێسەروشوێنن.
پێشتر بەشی کەشناسی ئێران هۆشداری دابوو سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینی زۆری وەرزی لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا کە ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی دەیان ساڵە بۆتەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە. هەروەها مەترسییەکانی دروستبوونی لافاوی لەم شێوەیە کتوپڕ بەهۆی بنیاتنانی باڵەخانە و ڕێگاوبانی بەربڵاو لە نزیک کەناری ڕووبارەکانەوە زیاتر بووە.
لە مانگی 3 ی ساڵی 2018 دا بەهەمان شێوە لافاوێکی کتوپڕ و بەهێز لە پارێزگای فارسی دا کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 44 کەس.