بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی یانەی لاوانی ڕۆژەنامەنوسانی ئێران، کە خوێندکاران سەرپەرشتی دەکەن (YJC)، کیومارس حەیدەری فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاندووە کە "تاران ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی کەرەستە و چەکی سەربازی."
حەیدەری ڕاشیگەیاند "لە ئێستادا ئامادەین بۆ هەناردەکردنی کەرەستە و چەکی سەربازی، ئەمەش دوای هەفتەیەک دوابەدوای ئەوەی ئەمریکا ئێرانی تومەتبارکرد بە ئامادەکاری بۆ ناردنی " سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" بۆ ڕووسیا.
حسێن ئەمیرەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی ئەم جۆرە تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز