Accessibility links

ژمارەی دانیشتوانی جیهانی لە بەرزبوونەوەدایە و ئاڵناگارییەکانیش لە زیادبووندان 


دوایین پێشبینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جیهان ئەوەیە کە تا مانگی 11 ی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس و تا ساڵی 2050 وردە وردە دەگاتە 8.5 ملیار و تا ساڵی 2080 دەگاتە زیاتر لە 10 ملیار کەس. ئەو گەشەکردنە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئابوری و ژینگە.

گەشەی پێشبینیکراوی دانیشتوانی جیهان بە یەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە لەوانە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا ژمارەی دانیشتووان کەم ببێتەوە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا بە ئاستێکی زۆر کەم گەشە بکەن. هاوکات پێشبینی دەکرێت بەشێکی زۆری گەشەی دانیشتووان لە بیابانی باشووری ئافریکا و ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بێت.

ئەو پێشبینییەی کە ژمارەی دانیشتوان 8 ملیار کەس تێدەپەڕێنێت، ئەو ڕاستییە تێدەپەڕێنێت کە لە ئاستی جیهانیدا ژمارەی دانیشتوان بە خاوترین ڕێژەی خۆی لە ساڵانی 1950 ەوە گەشەی کردووە. دوو لەسەر سێی هەموو خەڵک لە ئێستادا لەو ناوچانەدا دەژین کە ڕێژەی منداڵبوون کەمبۆتەوە کە بەپێی هەڵسەنگاندنی لەدایکبوون بۆ هەر ژنێک خەمڵێنراوە، بەو پێیە ڕێژەکە بە ڕادەی نزمتر لە 2.1 دابەزیوە. لە زۆر حاڵەتدا ئەو ڕێژانەی کە دادەبەزن، بەشێکیان بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوە دابەزیون.

گەشەکردنەکە لە نێو هەشت وڵاتدا زیاتر چڕدەبێتەوە کە بریتین لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، میسر، ئیتیوپیا، هیندستان، نەیجیریا، پاکستان، فلیپین و کۆماری یەکگرتووی تانزانیا.

لەو هەشت وڵاتەدا، وڵاتانی ئافریکای ناوچەی بیابانی باشوور زیاتر لە نیوەی رێژەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا پێکدەهێنن، ئەمەش شتێک دروست دەکات کە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەگەری "دابەشبوونی دیمۆگراف"ی ناویان بردووە، لەگەڵ دیاریکردنی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی کارکردندان واتە ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان 26 بۆ 64 ساڵدایە لەسەر ئاستی رێژەی دانیشتوان لە بەرزبوونەوەدایە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ ئەو وڵاتانەی کە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی زیادبوونی ژمارەی کەسانێک دەکەن لە تەمەنی کارکردندا بن لەسەر ئاستی کۆی دانیشتووان "دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین قازانج بکەن لە ئاستی وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆییدا".

هەر ڕاپۆرتەکە ئاماژەش بەوە دەدات "لە کاتێکدا بارودۆخی دیمۆگرافی وەستاوە لەسەر دابەشکرکردنی قازانج بۆ گەشەی ئابووری خێرا لەسەر بنەمای تاکەکەسی، بەدەستهێنانی ئەگەری قازانج بەڕادەیەک پێویستی بە وەبەرهێنانی بەرچاو هەیە لە بواری پەروەردە و تەندروستیدا و هاوکات پێشکەوتن بەرەو یەکسانی جێندەری و دابینکردنی هەلی کاری بە سود."

بە پێچەوانەی وڵاتانی باشووری بیابانی ئافریکا کە ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی بە گشتی لە رەوتێکی پیربووندایە؛ لە کاتێکدا لە ساڵانی 1980 ەوە بۆ 2022 ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ یان زیاترە سێ هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 771 ملیۆن کەس و تا ساڵی 2030 پێشبینی دەکرێت بگاتە 994 ملیۆن کەس و تا ساڵی 2050 بگاتە 1.6 ملیار کەس.

لە هەندێک ناوچەی دیکە ئاستی رێژەی بە ساڵاچوون تیایاندا خێراترە. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دوو هێندە زیاد بکات واتە لە 13% بۆ 26% زیاد بکات. لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور، لە ئێستادا نزیکەی 19%ی دانیشتووان تەمەنیان لە 65 ساڵ یان زیاترە و پێشبینی دەکرێت ئەو ڕێژەیە تا ساڵی 2050 بۆ نزیکەی 27% بەرزبێتەوە.لە بەرامبەردا، پێشبینی دەکرێت لە بیابانی باشووری ئافریکا تا ساڵی 2050 تەنها 5٪ ی دانیشتووانەکەی بگەنە ئەو تەمەنە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "ئەو وڵاتانەی کە ڕێژەی بە ساڵاچوان لە ژمارەی دانیشتووانیاندا لە زیادبووندایە، پێویستە هەنگاو بنێن بۆ گونجاندنی بەرنامە گشتیەکان لەگەڵ ڕێژەی گەشەسەندنی کەسانی بەساڵاچوودا، لەوانە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بواری تەندروستی و دامەزراندنی چاودێری تەندروستی گشتگیر و سیستەمی چاودێری درێژخایەن."

لە ئێستادا چین زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی 1.43 ملیار کەسە، بەڵام پێشبینی دەکرێت تا ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هیندستان کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانەکەی 1.41 ملیار کەسی تێپەڕاندووە؛ لە ڕاستیدا پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوانی چین دەست بە کەمبوونەوە بکات، چونکە دەیان ساڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون زیانی بە ئاستی دیمۆگرافی خۆی گەیاندووە.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050، هیندستان بە زۆرترین ژمارەی دانیشتووان بمێنێتەوە بگاتە 1.67 ملیار کەس، لە دوای ئەویش چین دێت بە 1.317 ملیار. ئەمەریکا کە لە ئێستادا بە پلەی سێیەم دێت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 337 ملیۆن کەسە، لەو ئاستەدا دەمێنێتەوە چونکە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی کەم گەشە دەکات بۆ 375 ملیۆن کەس.

بەڵام ئەمەریکا لەگەڵ نەیجیریادا هاوئاست دەبنەوە. لە ئێستادا نەیجیریا شەشەم وڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 2016 ملیۆن کەسە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 گەشە بکات بۆ 375 ملیۆن کەس.

پاکستان کە ئێستا پێنجەمین وڵاتی گەورەیە و 234 ملیۆن کەس دانیشتوانەکەی، لەسەر ئەو ئاستە دەمێنێتەوە بەڵام لە 2050 دەگاتە 366 ملیۆن کەس.

پێشبینی دەکرێت کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی رێژەی دانیشتوانەکەی زۆر بەرزبێتەوە. لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانەکەی 97 ملیۆن کەسە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی 2050 بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیاد بکات و بگاتە 215 ملیۆن کەس.

ئاڵنگارییەکی ژینگەیی

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشەی دانیشتوانی جیهاندا ئەگەری سەختییەک دێتە ئاراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. هەموو شتێکی تر لەئاستێکی یەکساندا دەبێت، بەڵام زیادبوونی خەڵک لەسەر گۆی زەوی بەو مانایەیە کە دەرهاویشتە گازییەکان زیاتر دەڕژێتە بەرگەهەواوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ڕەنگە زیادبوونی دانیشتووان خۆی هۆکاری ڕاستەوخۆی زیانەکانی ژینگە نەبێت؛ سەرەڕای ئەوەش کە لەوانەیە کێشەکە زیاتر بکات یان کاتی سەرهەڵدانی خێراتر بکات، بەپێی ئەو کێشەیەی کە باسی لێوە دەکرێت وەستاوە لەسەر ئەو چوارچێوە زەمەنییەی کە لەبەرچاو دەگیرێت، تەکنەلۆژیای بەردەست و زەمینەی دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابووری."

بەڵام راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە پێویستە وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو ئەو بارگرانیە بگرنە ئەستۆ.

"لە کاتێکدا هەموو وڵاتان دەبێت کۆمەڵێک رێوشوێن بگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە، وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو کە بەکارهێنانی سەرچاوە مادییەکان لەئاستی تاکەکەسدا بەگشتی لەئاستێکی بەرزتر دایە، گەورەترین بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ بۆ جیاکردنەوەی چالاکییە ئابوورییە مرۆییەکان لە زیانگەیاندن بە ژینگە."

XS
SM
MD
LG