Accessibility links

ئێران دەڵێت ئەندامانی "تۆڕێکی تیرۆریستی" کوردی دەستگیرکردووە


وەزارەی ئیتلاعاتی ئێران رۆژی چوارشەممە رایگەیاند هێزەکانی 10 ئەندامی "تۆڕێکی تیرۆریستی"یان دەستگیرکردووە، لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، کە سەر بە گروپە جوداخوازە کوردییەکانن کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "هەر 10 ئەندامی ئەم تۆڕە، کە لە رێگەی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەچوونە ناو ئەو وڵاتە و لەلایەن تیرۆریستانی جوداخواز لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پشتیوانییان لێدەکرا، دەستگیرکران".

وەزارەتەکە بانگەشەیکرد ئەوانەی دەستگیرکراون پلانی کردەوەی جۆراوجۆریان هەبووە لەوانە، " وێرانکاری و تەقینەوە و هێرشکردنە سەر ناوەند و دامەزراوە گرنگ و ئابوورییەکانی وڵاتەکە، تا دروستکردنی بەربەست و بەزۆر وەرگرتنی پارە و شت لەخەڵک".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها دەست بەسەر ئامرازی پەیوەندیکردن و چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

ئێران لە ماوەی ڕابردوودا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقن، تۆماتبارکردووە بە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆ سەر خاکەکەی.

ئەو گروپە کوردییانە رەتیکدەکەنەوە کاری تیرۆریستی ئەنجامبدەن و دەڵێن بۆ مافی کەمینەکەیان لە ئێران تێدەکۆشن.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە حەوت هاووڵاتی خەڵکی گوندەکانی سینگان و بێمزورتێی سەر بە شاری شنۆ بەرەبەیانی 13ی مانگی حەوت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراون. هەنگاو دەڵێت " هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی بێموزورتێ و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری مەلا محەممەد تەهازادە پێشنوێژ، فەرعان ئیبراهیمی ئەندامی شوورای گوند و هەروەها عەبدولڕەحمان سادقی دێهیاری گوندیان دەستبەسەر کردووە".

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیش لە ڕاپۆرتە هەواڵێیەکدا دەڵێت " لە شاری بانەی پارێزگای کروردستان هێزە ئەمنییەکان هەشت هەشت هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار."

بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم هەواڵە لە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی وەرگیراوە.

XS
SM
MD
LG