کێبڕکێی جێگرتنەوەی بۆریس جۆنسن وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا تا دێت گەرمتر دەبێت و رۆژی چوارشەممە هەشت کاندید خۆیان پاڵاوتبوو تا پەرلەمانی بەریتانیا دەنگیان لەسەربدەن. لە کاتێکدا چەند کەسێک وەک پێشەنگی رکابەرییەکە سەیر دەکرێن، هیچیان مەرج نییە چانسیان لەوانی دیکە زیاتر بێت و ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە هەمیشە ئەنجامیان نادیارە. پارتی پارێزگاران لەناوخۆدا بە "تۆری" Toryناسراوە.
- ڕیشی سوناک -
یەکەم وەزیری دارایی هیندۆسی بەریتانیا، و دەوڵەمەندترین پەرلەمانتاری وڵاتەکەیە. سوناک هەفتەی رابردوو دەستی لەکار کێشایەوە و سێ رۆژ دواتر کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران راگەیاند.
سوناکی تەمەن 42 ساڵ، ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتەکەی دەستپێکرد و وتی سەرەڕای ئەوەی یارمەتیدەربووە بۆ دەرکردنی جۆنسن لە پۆستەکەی، بە خراپە باسی ئەو کەسایەتییە ناکات.
لەمێژە وەک جێگرەوەی جۆنسۆن سەیر کراوە، بەڵام ئاسۆکانی سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی دروستبوونی پرسیار سەبارەت بە سامانی تایبەتیی و باجدانەوە لاوازبوون.
پێش کاری سیاسی، سوناک ملیۆنان دۆلاری لە بزنسدا پەیداکردووە و لەگەڵ باوکی ژنە هیندییەکەی ئاکشاتا مورتیدا کۆمپانیای زەبەلاحی بواری ئایتی ئینفوسیس Infosys ی دامەزراندوە.
هەروەها دوودڵییە رواڵەتییەکەی بۆ قبوڵکردنی کەمکردنەوەی دەستبەجێی باج کە رکابەرەکانی بەڵێنیانداوە دەکرێت زیاتر زیان بە ئاسۆکانی بگەیەنێت.
بەڵام لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی ئەندامانی پارتی پارێزگاراندا، سوناکی لە پێش هەمووانەوە بوو بۆ شوێنگرتنەوەی جۆنسن.
- پێنی مۆرداونت -
مۆرداونتی تەمەن 49 ساڵ یەكەم ئافرەتە كە وەزیری بەرگری بەریتانیا بووە و ئێستا وەزیری بازرگانی بەریتانیایە. لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كە یەكشەممە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە، بەشداربوونی خۆی لە پێشبڕکێی بوونە سەرۆک وەزیران راگەیاند.
لایەنگریێکی بەهێزی برێگزیت (کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)، وەک کاندیدێک سەیرکراوە کە ئەگەری هەیە پارتەکە یەکبخات و پاڵپشتی کوتلە دژەکانی نێو پارتی پارێزگاران وەربگرێت.
پێشتر لایەنگری ساحیرێک بووە، رۆژی چوارشەممە هەڵمەتەکەی دەستپێکرد و بەڵێنی گەڕانەوەی بۆ سیاسەتەکانی پارێزگاراندا کە جەخت دەکەنە سەر"باجی کەم، دەوڵەتی بچووک و بەرپرسیارێتی کەسی" و "جەختکردنێکی بێوچان بە پرسەکانی تێچووی ژیان".
- لیز تروس -
وەزیری دەرەوە تروس ڕۆژی یەکشەممە کاندیدبوونی خۆی پشتڕاستکردەوە کە بە زۆر چاوەڕوانکرابوو.
ئەو ژنە تەمەن 46 ساڵە بە کەسێکی راشکاو لە نێو پارتی پارێزگاران نوسراوە کە قسەی دڵی خۆی دەکات.
بەڵام ئەوەش پرسیاری لەبارەی حوکمدانییەوە وروژاندووە، بۆ نموونە لە مانگی دوودا هانی بەریتانییەکانی دا لە ئۆکرانیا شەڕ بکەن.
ڕەخنەگران دەڵێن سەرکردایەتییەکی زۆر ئاشکرا پەیڕەودەکات و پرەنسیپەکانی تروسیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا هەڵمەتی دژی برێگزیتی کرد تەنها بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕاستی پارێزگاراندا بکات.
کاتێک بەرپرسی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بوو، هەندێک لە پەرلەمانتاران ناوی بەشەکەیان نا"بەشی ئینستاگرامی تروس" بەهۆی بڵاوکردنەوەی زۆر شت لە سۆشیاڵ میدیا.
- جێرمی هانت -
هانت وەزیری پێشووی دەرەوە و تەندروستییە و تەمەنی 55 ساڵە. لە ساڵی 2019 بە جۆنسۆن دۆڕا، بەڵام ئەمڕۆ شەممە دووپاتیکردەوە کە جارێکی دیکە خۆی کاندید دەکاتەوە.
لایەنگری مانەوەی لەناو یەکێتی ئەوروپایە لە کاتی ریفراندۆمی ٢٠١٦دا، ئاشکرای کردووە کە ئیستەر مەکڤیی، ئەو کەسەی لایەنگری برێگزیت بوو، دەێتە جێگری ئەگەر ببێتە سەرۆک وەزیران.
زمانی ژاپۆنی بەباشی دەزانێت بەڵام کاریزمای جۆنسۆنی نییە. سوێندی خواردووە باجی کۆمپانیاکان لە سەدا 25 بۆ 15 کەم بکاتەوە.
- نادیم زەهاوی -
زەهاوی وەزیری دارایی تازە دەستنیشانکراو ستایشی لێکرا بەهۆی سەرپەرشتیکردنی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکانی کڕۆنا لە بەریتانیا، پێش ئەوەی سەپەرشتی بەشی پەروەردە بکات.
ئەو پیاوە تەمەنی 55 ساڵەی کە بەر ڕەچەڵەک کوردە، پێشتر کۆچبەرێکی عێراقی بووە و بە منداڵی هاتۆتە بەریتانیا کە هیچ ئینگلیزی نەزانیووە. پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەتەوە، هاوبەشی دامەزراندنی کۆمپانیای بەناوبانگی دەنگدانی YouGov بووە.
بەڵام سەروەت و سامانی تایبەتی ئەویش سەرنجی نەرێنی ڕاکێشاوە، لەوانە کاتێک خەرجییەکانی گەرمکردنی شوێنی ئەسپەکانی خستە سەر پەرلەمان.
هەڵمەتە تازەپێگەیشتوەکەی رۆژی یەکشەممە کەوتە مەترسییەوە، دوای ئەوەی ڕۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی باجی بەریتانیا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، هەرچەندە ڕەتیکردووەتەوە هیچ کارێکی خراپی کردبێت.
- تۆم توگێندهات -
سەرۆکی لیژنەی کاریگەری کاروباری دەرەوەی پەرلەمانە، یەکەم کەس بوو کە کاندیدبوونی خۆی راگەیاند.
ئەفسەری پێشووی سوپا بووە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خزمەتی کردووە، هاوکات زۆر دژە چینە و ڕەخنەی لە مامەڵەی حکومەت لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان گرتووە.
ئەو پیاوە تەمەن 49 ساڵە پابەند بوو بە خەرجکردنی 3.0%ی داهاتی وڵات لە بواری بەرگریدا. رۆژی سێشەممە هەڵمەتەکەی دەستپێکرد.
- سوێلا براڤەرمان -
داواکاری گشتی و پاڵپشتیکەرێکی سەرەکی برێگزیت، براڤەرمان هەفتەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند، تەنانەت پێش ئەوەی جۆنسۆن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئەو ژنە تەمەن 42 ساڵە لەناو پارتەکەدا بەوە بەناوبانگە کە گومانە لە داهاتووی یەکێتی ئەروپا دەکات.
ئەو یەکێکە لەو 28 پەرلەمانتارەی کە بە "سپارتان" لە نەو پارتی پارێزگاران ناسراون، کە لە هەر سێ بۆنەکەدا رەتیانکردەوە پاڵپشتی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشوو تێریزا مەی بۆ کشانەوە لە یەکێتی ئەروپا بکەن.
- کەمی بادێنۆچ -
بادێنۆچ وەزیری پێشووی یەکسانی کە هەفتەی رابردوو دەستی لەکار کێشایەوە، یەکێکە لەوانەی کە رەنگە کەمترین چانسی هەبێت ببێتە سەرۆک وەزیران.
ڕەخنەگرێکی دیکەی زەق لە "سیاسەتی ناسنامە"، ئەو پیاوە تەمەن 42 ساڵە بەرگریکارێکی بەهێزی موحافیزکارییە و بە پشتگیریکردنی مایکل گۆڤ کە کەسایەتییەکی بەهێزی پارتی پاڕێزگارانە چانسی زیاتر کردووە.
سەرچاوە: فرانس پرێس