Accessibility links

ئۆکرانیا: ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ 24 کەس بەرزبووەوە


دەزگای فریاگوزاری دەوڵەتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوانی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا کە لە کۆتایی هەفتەدا کۆمەڵە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردبووە ئامانج بۆ 24 کەس بەرزبووەوە و ڕزگارکەران هێشتا لە ژێر خۆڵ و خاشاکدا بە دوای زیندووماواندا دەگەڕێن.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، 9 کەس تا ئێستا ڕزگارکراون لە ژێر پاشماوەی ئەو باڵەخانە پێنج نهۆمییە کە لە شارۆچکەی چاسیڤ یار لە ناوچەی دۆنێتسک درەنگانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لێیدرا.

دەزگای فریاگوزاری ڕاشیگەیاند، 55 كەس هاوكاری هەوڵەكانی فریاگوزاری دەكەن.

ڕووسیا، کە هێرشەکەی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت ناودەبات، ڕەتیدەکاتەوە خەڵکی مەدەنی کردبێتە ئامانج پێشبینی دەکرێت ڕووسیا قورسایی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەسەر ناوچەی دۆنێتسک چڕ بکاتەوە دوای ئەوەی بانگەشەی گرتنی ناوچەی لوهانسکی دراوسێی کرد.

XS
SM
MD
LG