Accessibility links

سەرۆک بایدن هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


سەرۆک جۆو بایدن هەفتەی داهاتوو گەشت دەکات بۆ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوای کەرتی غەزە و سعودیە بۆ بەهێزکردنی فشارەکان لە پێناو چەسپاندنی زیاتری یەکانگیری ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنن بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی وزەی جیهانی و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمەریکا سوورە لەسەر کارە بەراییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا سەرەڕای گرنگیدان بە شەڕی ئۆکرانیا و کێبڕکێی ستراتیژی لەگەڵ چین دا.

لە ئیسرائیل چاوی بە سەرۆک وەزیرانی کاتی یایر لاپید و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بنیامین ناتانیاهۆ دەکەوێت بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی ئیسرائیل لە میانەی تاوسەندنی ئێران لە ناوچەکەدا، لە نێویاندا یەکخستنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداویش.

لە کەناری ڕۆژئاوای کەرتی غەزە، بایدن پشتگیری بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت دووپات دەکاتەوە و هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین ڕێکبخاتەوە دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ترامپ یارمەتییەکانی کەمکردەوە و کونسوڵخانەی ئەمەریکای لە قودس داخست کە وەک نوێنەرایەتی ئەمەریکا بۆ فەلەستینییەکان کاری دەکرد.

بایدن بەشداری لە لوتکەی GCC+3 دەکات لە جەدە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بەحرەین، کوێت، عومان، قەتەر، سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی، میسر، عێراق و ئوردن، لەوێ دیدگای خۆی بۆ بەشداریکردنی ئەمەریکا دەخاتە ڕوو لە ناوچەکەدا.

بڕیارە چاوی بە شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان بکەوێت، بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە وڵاتێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە نەخوازراو ناوی دەبرد.

چاودێران چاودێری ئەوە دەکەن کە بایدن شیانی چۆنێتی هاوسەنگ کردنەوەی بەرژەوەندیەکان بکاتەوە لەگەڵ بنەمای سیاسەتی دەرەوەدا کە سەنگی خستۆتە سەر باڵادەستی دیموکراسی بەسەر دەسەڵاتی ستەمکارییدا، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی کوشتنی ڕۆژنامەنوسان جەمال خاشقچی و شیرین ئەبو عەقلە.

لە کاتێکدا ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابوری دەبنەوە کە بەهۆی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، بایدن بژاردەیەکی کەمی لەبەردەستدایە جگە لە بەشداریکردنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەکەدا.

بەڵام کریستیان کۆتس ئولریچسن ئەندامی باڵای پەیمانگای بەیکەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت بەڵام نرخەکان ئەوەندە بەرزبوونەتەوە کە ئەگەری زۆرە بەرهەمهێنەران بتوانن نەوتی پێویست بەرهەمەم بهێنن بۆ دابەزاندنی نرخەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.

وێڕای ڕێکەوتنی مانگی 6 ی ئەمساڵ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ڕێژەی 648 هەزار بەرمیل لە مانگەکانی 7 و 8 دا لەلایەن گروپی ناسراو بە ئۆپێک+ ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی لە نێویاندا ڕووسیا، نرخی نەوتیان لە ئاستێکی بەرزدا هێشتۆتەوە.

ئۆلریچسن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە "تەنها ئەوە نابینم کە سعودییەکان و ئیمارات ئامادەبن لە چوارچێوەی ئۆپێک+ دەربچن". “پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ڕووسیادا هەیە کە دەبێت بیری لێبکەنەوە."

چاودێران دەڵێن پێناچێت جوڵەی بازاڕ بەم زووانە بگۆڕێت، هۆکارێکە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە چاوەڕوانییەکانی کەم بکاتەوە کە سەردانەکە دەتوانێت نرخی گاز دابەزێنێت و هەڵاوسان کەم بکاتەوە، لە بری ئەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گرنگی بە ئاسایشی ناوچەکە بدرێت نەک بە وزە.

ئەمەریکا بۆ دەیان ساڵە پشتیوانی سیستەمێکی یەکگرتووی بەرگری ئاسمانی لە نێوان وڵاتانی ئەندامی GCC و ئیسرائیل دەکات، پێشنیارێکە کە ئاسۆکانی نوێبوونەوە بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە ئارادایە.

جۆن کیربی، ڕێکخەر بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "بە شێوەیەکی دوولایەنە ئێمە لەگەڵ گەلانی سەرانسەری ناوچەکەدا قسە دەکەین سەبارەت بە تواناکانی بەرگری ئاسمانی بە تایبەتی و ئەوەی دەتوانین بیکەین بۆ یارمەتیدانی بەرگریکردنیان و دواتر، بەدواداچوون بۆ ئەو بیرۆکەیە دەکەین کە بتوانین بە جۆرێک هەموو ئەو بەرگرییە ئاسمانیانە پێکەوە یەکبخەیەن."

زیادبوونی پاڵنەری هەماهەنگییەکە لە ترسی فراوانبوون و تاوسەندنی ئێراندایە. ڕۆبەرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران سەرەتای ئەم هەفتەیە گوتی کە تاران بە ئەگەرێکی زۆرەوە چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ چڕکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست بۆ سووتەمەنی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

XS
SM
MD
LG