Accessibility links

یۆنان نیازی خۆی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35ی ئەمەریکی پشتڕاست دەکاتەوە


سەرۆک وەزیرانی یۆنان کیریاکۆس میتسوتاکیس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە نیازە فرۆکەی جەنگی لە جۆری F-35 ئەمەریکایی بکڕێت، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی یۆنانی لە سەروبەندی بارگرژیەکانی لەگەڵ تورکیادا .

سەرۆکی یۆنان لە کۆتایی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئەندامانی ناتۆ کە لە مەدرید سازکرا گوتی دەمانەوێت پۆلێک لە فرۆکەی جەنگی دروستکراوی ئەمەریکایی لە جۆری F-35 بکڕین .

لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی یۆنانی ڕوونیکردەوە کە وڵاتەکەی داواکاری بۆ کڕینی ئەو فڕۆکانە پێشکەش کردووە بەو هیوایەی لە ساڵی 2027 یان 2028 ئەو پۆلە فڕۆکەیەی ڕادەستبکرێت.

جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ئێستادا حکومەتی یۆنانی بە جێگیرکردنی هێز لە دوورگەکانی دەریای ئیجەدا تۆمەتباردەکەن، وەک ئەنکەرە دەڵێت ئەو کارە پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکانی ئاشتییە .

لە بەرامبەردا حکومەتی یۆنان جەخت لە جێگیرکردنی ئەو هێزانە دەکاتەوە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر جێگیرکردنی هێزی لەشکری و فرۆکە و کەشتی لەو دوورگانەدا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە .

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG