Accessibility links

گرفتەکانی دانەوێڵە لە جیهان دەکرێت نرخی خۆراک بۆ چەند ساڵێک بەرزبکاتەوە

ئێریک برۆتن پلانی دانابوو ئەمساڵ نزیکەی 5 هەزار دۆنم گەنمەشامی لە کێڵگەکەیدا لە داکۆتای باکوور بچێنێت، بەڵام بارانبارینی بەردەوامی بەهار بەرهەمەکەی کەمکردەوە بۆ تەنها 3500 دۆنم لە ویلایەتێکدا کە زیاتر لە نیوەی گەنمەشامییەکەی ئەمساڵ بە کەڵکی دوورینەوە نەهات.

گەنمەشامی گەورەترین بەرهەمی دانەوێڵەیە لە جیهان. سەختی چاندنی لە باکووری ئەمەریکا گرفتێکی دیکەیە لە زنجیرەیەک گرفت کە چەند ساڵێکە لە جیهاندا توشی بووە وەکو کەمی بەرهەمهێنان و بەرزی نرخی خۆراک.

لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کە هەناردەکارێکی گەورەی کشتوکاڵە، لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی گەنم، فاسۆلیا و گەنمەشامی لە ئاستێکی پێوانەییدا بەرزکردەوە. هەروەها خراپی کەشوهەوا دروێنەی دانەوێڵەی لە چین، هیندستان، ئەمەریکای باشوور و بەشێک لە ئەوروپا کەمکردۆتەوە. لەم نێوەندەدا کەمی پەینی سروشتی و کیمیایی بەرهەمی زۆرێک لە بەرهەمەکانی لە سەرانسەری جیهاندا کەمدەکاتەوە.

ڕەنگە جیهان هەرگیز ئەم ئاستە دژوارە یەک لەدوایەکە کشتوکاڵیەی بەخۆیەوە نەبینیبێت، بەپێی کارگێڕانی کشتوکاڵ، شرۆڤەکارانی پیشەسازی، جووتیاران و ئابوریناسان کە ڕۆیتەرز چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون، بە ڕوانینی ئەوان؛ ڕەنگە ساڵانێک بخایەنێت تا دۆخەکە ئاسایی بێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی.

جەیسن نیوتن گەورە ئابوریناسی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پێوانەی جۆری Nutrien Ltd. (NTR.TO) دەڵێت "بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک ئێمە لە ژینگەیەکی تاڕادەیەک زۆری پێشکەشکردن و داواکاریداین دەتوانیت لە یەک وەرزی بەروبوومدا دووبارە دروستی بکەینەوە."

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، جیهان ڕووبەرووی قەیرانێکی بێ وێنەی برسێتی دەبێتەوە، کە مەترسی چەندین جار برسێتی لە ئەمساڵدا هەیە و لە ساڵی 2023 دا دۆخێکی خراپتر ڕوودەدات.

لە دوای بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2020، دابینکردنی گەنمەشامی بە ڕادەیەک لە ئاستی جیهاندا کەم بووەوە، ئەوەش بەهۆی کێشەی گواستنەوە و خواستێکی زۆرەوە لەسەر گەنمەشامی بوو، پێشبینیش دەکرێت زیاتر دابەزێت. وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا پێشبینی دەکات کە کۆگاکانی گەنمەشامی ئەمەریکا لە کۆتایی وەرزەکەدا بە ڕێژەی 33% لە ئاستی پێش پەتاکە لە مانگی 9 ی پێش دروێنەی ئەمساڵدا دابەزێت و لە مانگی 9 ی 2023دا بە ڕێژەی 37% دابەزێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG