Accessibility links

سەرکۆ ئازاد : هیچ پەیوەندییەکی دبلوماسی لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقدا نیە


بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەبارەی هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستان لەمەڕ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی مەسەلەی نەوت و گاز ئاشکرا دەکات کە دوو ئاراستە لەناو پەرلەمانی کوردستاندا دروستبووە ئاراستەیەک کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی دەکات، پێیان وایە کە دادگای فیدراڵی خۆیی دەستوری نییە و ناچنە ژێر باری جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە و ئاراستەیەکی تریش پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ، و ئەوانەی سەربەخۆ و بەشێکی یەکێتی نشتیمانی کوردستانن کە بڕوایان وایە کە پێویست دەکات ئەو مەلەفە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەربکرێت.

سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاند کە پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی ژمارە 22ی ساڵی 2007 هەمواردەکاتەوە ئەمەیش ئەوەندەی تر کێشە و ئاڵوزی و ناکوکیەکان لەگەڵ بەغداد و دادگای فیدراڵی دەباتە ئاستێکی مەترسیدارەوە و گووتیشی" دادگای فیدراڵی و دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی عێراق ئیلتیزامی تەواوەتیان بەبڕیاری دادگای فیدرالییەوە ڕاگەیاندووە بەڵام دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و بە پەرلەمانیش لەسەرۆکایەتیە تاوەکو ئێستا فڕاکسیۆنەکان ڕای ئـەو دوو ئاراستەیان هەیە، بۆیە پێموایە دەکەم لە سبەینێوە دوای هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە کە مولغییە لە لایەن دادگای فیدرالیەوە کێشەکان ئاڵوزتر بکات لە ڕووی کاری پەرلەمانییەوە".

وەک لیژنەی وزە و سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان چۆن هەوڵدراوە کە لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق پێکەوە میکانیزمێک بۆ چارەسەری کێشە ئاڵوزەکان بدۆزنەوە ؟ لەوبارەیەوە بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاشکرا دەکات کە تا ئەم ساتە هیچ پەیوەندییەکی دبلوماسی پەرلەمانی لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقدا نیە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی و ئاستی لیژنەکان بۆیە هیچ دانیشتن و هەماهەنگیەک لەو بوارەدا نییە.

لەبارەی هۆکار و ڕێگرییەکانی نەبوونی هیچ دانیشتن و هەماهەنگییەک لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان گووتی " ڕێگرییەکە بەشێکی پەیوەستە بەو ڕەوشەی کە لە عێراقدا هەیە ئەو ماوەیەی کە پەرلەمانی عێراق نەهاتووەتە سەرخۆیی و هێشتا حکومەتی پێکنەهێناوە و بەشێکی تریش ئەوانەی کە نوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن دەستەی سەرۆکایەتی تاوەکو ئێستا ئـەو پردەی پەیوەندیە دروست نەکردووە لەگەڵ پەرلەمانی عێراقدا جگە لەوەی کە چەند سەرەدانێکی تەشریفاتی بەڵام وەکو سەرەدانی کار هیچ هەماهەنگییەک نییە لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق و حەقیقەتیش بڵێم هەرێمی کوردستان زیاتر ڕووڵەکەی داوەتە دەستی حزب و حکومەت ئەو ڕوڵەیان لەپەرلەمان سەندووەتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:09 0:00

XS
SM
MD
LG