فەرمانڕەوای ناوچەكه ڕایگەیاند کە سەربازانی ئۆكرانیا دوای چەند هەفتەیەك لە بۆردومانی توند و شەڕی كۆڵان بە کۆڵان لەگه ڵ سەربازانی ڕووسیادا له شاری سیڤیرۆدۆنێتسك له ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەكشێنەوه.
سێرهی گایدای، پارێزگاری لوهانسک ڕایگەیاند؛ سەربازەکانیان ڕۆژی هەینی لە سیڤیرۆدۆنێتسک پێشتر فەرمانی گواستنەوەیان بۆ پێگەی نوێ وەرگرتووە.
سەرکردەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامبوون لە مانەوە و دەستگرتن بە سیڤیرۆدۆنێتسکەوە مانای نییە، چونکە پێشڕەوییەکانی ڕووسیا ترسی ئەوەی دروستکردووە کە شارەکە داببڕێنرێت و گەمارۆ بدرێت.
ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕووسیا بە تەواوەتی شاری لیسیچانسکی دراوسێیان لە ناوچەی لوهانسکی ڕۆژهەڵات داگیرکردووە. مۆسکۆ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئۆکرانی لە ناوچەکە گەمارۆ دراون.
پێدەچوو پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی پارێزگای لوهانسک نزیک بکاتەوە، کە یەکێکە لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی جەنگی مۆسکۆ دژی ئۆکرانیا.