Accessibility links

کشانەوەی سەدر دەسەڵاتی لایەنگرانی ئێران لە عێراق بەهێزتر دەکات


لە په‌رله‌مانی عێراق سوێندخواردنی ده‌یان په‌رله‌مانتاری نوێ ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو تا شوێنی ئەندام پەرلەمانەکانی کوتلەکەی موقته‌دا سه‌در بگرنەوە دوای ئەوەی بە بریارێکی ئەو پیاوە ئاینییە دەستیان لە کارکێشایەوە. ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی لایەنگرانی ئێران لە عێراق بەهێزتر دەکات.

کوتلەکەی سەدر، کە 73 پەرلەمانتاری هەبوو، دوو هەفتە پێش ئێستا و دوای چەند مانگێک لە چەقبەستوویی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئەحمەد روبەیعی، پەرلەمانتاری شیعە، كە پارتەكەی بەشێكە لە هاوپەیمانییەک كە ئێران پشتیوانی دەکات، رایگەیاند تا ئێستا هاپەیمانێتییەکەی هێزی سەرەكی پەرلەمانە. پەرلەمانی عێرق 329 كورسی هەیە. بۆ پێکهێنانی حکومەت هەر پارتێک پێویستی بە نیوە+1 ی ئەندامانی پەرلەمان هەیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، "دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر، دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە ئێمە گەورەترین بلۆکین لە پەرلەمان بە نزیکەی 130 کورسی دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکان."

پارتەکەی موقتەدا سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنی گشتیی مانگی تشرینی یەکەم بوو. سەرکەوتنەکەی ئەو ئەگەرەی وروژاندبوو کە بتوانێت ئەو ڕکابەرانەی کە ئێران پشتیوانیان دەکات، کە ساڵانێک بوو بەسەر سیاسەتدا زاڵبوون بەسەر سیاسەتدا، پەراوێز بخات.

بەڵام ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان ڕێگر بوو لە پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆک و پێکهێنانی حکومەت.

هەرچەندە کشانەوەی ئەو پاشەکشەیەکە بۆی، بەڵام سەدر، سەرکردەیەکی پۆپۆلیستی کە لایەنگرانی دژی هێزەکانی ئەمەریکا د دوای گرتنی عێراق لە ساڵی 2003 جەنگان، توانای کۆکردنەوەی پشتیوانی جەماوەری گەورەی هەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 64 ئەندامی نوێی پەرلەمان سوێندی یاساییان خواردووە و 9 ئەندامی پەرلەمانیش بە هۆكاری نادیار ئامادەنەبوون.

XS
SM
MD
LG