Accessibility links

کۆنگرێسی ئەمەریکا هەنگاوێکی سەرەتایی دەنێت بۆ پەسەندکردنی یەکەم یاسای سەرەکی کۆنتڕۆڵکردنی چەک


سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە هەنگاوێکی سەرەتایی نا بەرەو پەسەندکردنی یەکەم یاسای سەرەکی کۆنترۆڵکردنی چەک لە ئەمەریکا لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، ئەمەش لە ئەنجامی دوو هێرشی کوشندەی ئەمدواییانە لە ئەمەریکا هاتە ئاراوە.

سیناتۆرەکان دەنگیاندا بۆ خێراکردنی پەسەندکردنی پرۆژەیەکی دوولایەنە لەسەر توندکردنی یاساکانی چەک، چاوەڕوان دەکرێت بەر لە پشووی کۆنگرێس سیناتۆران لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە یاسا هەشتا لاپەڕەییە بدەن.

ئەو پڕۆژە یاسایەی ڕۆژی سێشەممە ئاشکرا کرا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا نییە کە دیموکراتەکان لە ناویاندا سەرۆک بایدنیش داوایان کردبوو. بەڵام ئەگەر پەسەند بکرێت بەرچاوترین کرداری کۆنگرێس دەبێت دژ بە توندوتیژی چەک لە ماوەی چەندین ساڵدا.

پرۆژەکە بریتییە لە هەنگاوێک بۆ یارمەتیدانی ویلایەتەکان تا چەک نەکەوێتە دەستی ئەو کەسانەی کە ڕەنگە مەترسیان بۆ سەر خۆیان یان خەڵکی هەبێت، بەڵام لە پڕۆژە یاساکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە تەمەنی خەڵکی بۆ کڕینی چەک لە هەژدە ساڵەوە زیاد بکرێت بۆ 21 ساڵ.

شایانی باسە هەردوو هێرشبەرەکەی ویلایەتی تێکساس و نیویۆرک تەمەنیان 18 ساڵان بوو.

XS
SM
MD
LG