Accessibility links

ژمارەی توشبووان بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە بەرزبوونەوەدایە


بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم دامەزراوە ئیدارییەکان دەخاتە ئامادەباشیەوە بۆ هاوکاریکردنی سێکتەری تەندروستی و ڕێگریکردن لە زیاد بوونی ژمارەی تووشبووان، سێ نەخۆشخانەش بەهۆی ژمارەی زۆری نەخۆشەوە تایبەت دەکرێن بە تووشبوانی سکچوون و ڕشانەوە. لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 384 چوار نەخۆش لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی بەسەرکردنەوەی نەخۆشەکاندا ڕایگەیاند "ئەم پەتایە هەموو هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەڵەبجە تا ئێستا دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەدواداچوونمان کردووە کە سەرچاوەی ئاوی هەڵەبجە پاکە و ئەو سەوزەیەش لە هەڵەبجە هەیە پاکە، داوامان لە تیمەکانی قائیمقامیەت کردووە ڕێگە نەدرێت سەوزە بهێنرێتە هەڵەبجەوە".

دکتۆر ئازاد مستەفا قادر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"ژمارەکان ئەوەندە زۆرن نەخۆشخانەکان وەک پێویست نایانگرن، سێ نەخۆشخانە کراونەتەوە، لە ماوەی 9 ڕۆژدا هەزار و 384 نەخۆش خەوێنراون، لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 348 نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا خەوێنراون و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان، نیشانەکانیان توندە و کاریگەری لەسەر گورچیلەی نەخۆشەکان دەکات".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند "هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە هەڵەبجە تۆمار نەکراوە و پشکنین لە بەشێک لە نەخۆشەکان وەرگیراوە، هیچ کەیسێکی کۆلێرا پشتڕاست نەکراوەتەوە."

بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە کاتێکدایە لە هەڵەبجە ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدان و تا دێت ژمارەی نەخۆشەکان زیاتر دەبن هاوکات لە پارێزگای سلێمانیش بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆلێراوە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی عێراق باری نائاسایی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیەوە ڕاگەیەنراوە و هۆشداریش دەردێت بە هاووڵاتیان ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

XS
SM
MD
LG