Accessibility links

لەماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 300 هاووڵاتی لە هەڵەبجە تووشی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە بوون


بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچون ڕشانەوە هۆڵەکانی زۆربەی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجەی پڕکردووە لە نەخۆش و بەهۆی زۆری ژمارەی نەخۆشەکانەوە نەخۆشخانەی وەفا کە پێشتر تایبەت بوو بە تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێستادا کراوەتەوە و تووشبوانی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوەی تێدایە و گومانیش دەکرێت کە منداڵێک تووشی نەخۆشی کۆلێرا بووبێت.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ڕایگەیاند پشکنینی پزیشکانی هەناوی ئەوەمان پێدەڵێت ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و نیشانەکانیان قورسە و کاریان لەسەر کارکردنی گورچیلەکانیان کردووە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان پڕبوون لە نەخۆش و نەخۆشخانەی وەفاشمان کردوەتەوە بەرەو ڕووی هاووڵاتیاندا و گومانیش لە منداڵێک دەکرێت کە تووشی کۆلێرا بووبێت".

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕۆژی چوارشەممە ڕاشیگەیاند " لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 189 هاووڵاتی هێنراونەتە نەخۆشخانە ، لەگەڵ ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ ئاوی هەڵەبجە کردووە کێشەی نییە ، سەرچاوەی نەخۆشیەکە دیار نییە لە ماوەی چوار ڕۆژدا 316 کە س تووش بوون و پشکنینیان لێوەرگیراوە ، گەر دۆخەکە بەردەوام بێت پێویستیمان بەهاوکاری دەبێت".

ئارام خەسرەو پسپۆڕی خۆراک لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "کەم بوونەوەی ڕێژەی ئاو کانزلە جەستەدا وا دەکات کە تەندروستی کەسەکە ناجێگیر بێت ، نیشانەکانی نەخۆشیەکە سەر ئێشەی توندو ووشک بوونەوە ڕوودەدات ، لەماڵەوە دەتوانرێت خانمانی ماڵ بە ئاسانی ڕێگری لە ووشک بوونەوەی نەخۆشەکانیان بکەن."

سکچوون وەک لەسەر چاوەزانستیەکان خراوەتە ڕوو خاڵەتێکی نائارامە تووشیجوڵەی ئاوی ڕیخۆڵەدەبێت، بە پاک ڕاگرتن و شۆردنی دەستەکان و پاکڕاگرتنی کەرەستەکانی خواردن دەتوانرێت پرۆسەی خۆپارێزی ئەنجام بدرێت ، لە ئێستادا و لە پارێزگای هەڵەبجە تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەردەوامم لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:06 0:00
XS
SM
MD
LG