بانکەکانی ناوەندی لە سەرانسەری ئەوروپا ڕێژەی سوودیان بەرزکردەوە، هەندێکیان بە ڕادەیەک ڕێژەکەیان بەرزکردەوە بازاڕەکانی توشی سەرسامی کرد، هەروەها ئاماژەیان بە تێچووی زیاتری قەرزەکانیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ڕێژەی هەڵاوسان خاوبکەنەوە، لە کاتێکدا بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود دەبێتە هۆی داڕووخانی پاشەکەوتەکان و قازانجی کۆمپانیاکان دەخاتە ژێر فشارەوە.
هەڵاوسان لە سەرەتادا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە زیاتر تاویسەند، هەڵاوسان بەرفراوانتر بووە و باڵیکێشاوە بەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەر لە خۆراکەوە تا خزمەتگوزارییەکان لە چەند شوینێکی ئەو کیشوەرەدا.
لە دوای قەیرانی نەوتی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئێستاکە ئاستێکی لەو جۆرە لە هەندێک شوێن نەبینراوە.
بانکی نیشتیمانی سویسرا و بانکی نیشتیمانی هەنگاریا هەردووکیان کە بازاڕەکان دەبەن بەڕێوە توشی سەرسورمان بوون، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی هاوتا ئەمەریکییەکەی بانکی فیدراڵی زۆرترین ڕێژەی سوودی بەرزکردەوە بە ڕادەی ماوەی نزیکەی سی ساڵی ڕابردوو.
لەلایەکی دیکەوە بانکی ئینگلتەرا تێچووی قەرزکردنی بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار خاڵ بەرزکردەوە کە بازاڕەکان پێشبینییان دەکرد.
ئەم هەنگاوانە تەنها ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە بانکی ناوەندی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لەسەر پلانەکان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تێچووی قەرزکردن لە باشووری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانێت هەنگاو هەڵبینێت بەرەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لە هەردوو مانگی 7 و 9 دا.
گەورەترین هەنگاوەکان لە سویسرا بوو کە بانکی ناوەندی سویسرا SNBڕێژەی سوودی خۆی بۆ -0.25% بەرزکردەوە بۆ -0.75%، هەنگاوێکی ئەوەندە گەورەیە، یەک ئابووریناس کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە ڕاپرسیان لەگەڵدا کرابوو پێشبینی ئەوەیان نەکردبوو.
تۆماس جۆردن سەرۆکی بانکی ناوەندی سویسرا SNB لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پێشبینییە نوێیەکەی هەڵاوسان دەریدەخات کە ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا زیادکردنی زۆرتری ڕێژەی سوود پێویست بێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز