Accessibility links

رووسیا رەخنە لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سوریا دەگرێت و دەڵێت "سەقامگیری" لێناکەوێتەوە


کرملن ڕۆژی چوارشەممە 15ی شەش ڕایگەیاند روودانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی تورکیا لە سوریا سەقامگیری دروست ناکات.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن، گوتی، "ئێمە لەو باوەڕەدا نین ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیری و ئاسایشی کۆماری عەرەبی سوریا".

ئانکەرە دەڵێت دەبێت لە ناوچە زۆرینە کوردنشینەکانی سوریا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدات، چونکە واشنتن و مۆسکۆ بەڵێنەکانیان شکاند بۆ دوورخستنەوەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە دووری 30 کم لە خاکی تورکیا.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریا کردووە کە دژی کورد و دژی سەربازەکانی حکومەتی ئەسەدیش جەنگاون.

حکومەتی سوریا هیچ لێدوانێک لەسەر جموجۆڵەکانی سەربازەکان نادات، بەڵام رۆژنامەی ئەلوەتانی لایەنگری حکومەت هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە، سەرباز و تانک و چەکی قورسی سوریا لە کۆتایی هەفتەدا وەک وەڵامێک بۆ جوڵەکانی تورکیا بڵاوەیان پێکراوە.

XS
SM
MD
LG