نرخی بەنزین لە ئەمەریکا بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی شەممەدا تێکڕا گەیشتە زیاتر لە 5 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک، ئەمەش بەپێی داتاکانی ئاژانسی دامەزراوەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمەریکا AAA کە دەریخستووە بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی بەرزکردۆتەوە و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانەکە.
داتاکانی AAA دەریخستووە، تێکڕای نرخی نیشتمانی بۆ بەنزینی ئاسایی لە 11ی مانگی 6 دا گەیشتۆتە 5.004 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک لە کاتێکدا پێشتر 4.986 دۆلار بووە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆتە گرفت بۆ سەرۆک جۆو بایدن و دیموکراتەکانی کۆنگرێس؛ لە کاتێکدا لە هەوڵدان بۆ پاراستنی کۆنترۆڵی لێواری هەژموونیان لە کۆنگرێس لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی نیوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی وەرزی داهاتوو کە لە مانگی 11 دا بەڕێوەدەچێت.
بایدن چەندین کۆمەکی بەرزکردۆتەوە لە پێناو هەوڵدان بۆ دابەزاندنی نرخەکان، لەوانە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی لە یەدەگی ستراتیژی ئەمەریکا، دەستبەرداربوون لە یاساکانی بەرهەمهێنانی بەنزینی هاوینە، پشت بەستن بە وڵاتانی گەورەی ئۆپێک بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی بەرهەمهێنانیان.
بەڵام نرخی سووتەمەنی لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبووەتەوە بەهۆی تێکەڵەیەک لە زیادبوونی خواست و سزاکانی سەر ڕووسیای بەرهەمهێنەری نەوت دوای هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا و فشارخستنە سەر توانای پاڵاوتنی.
هێشتا ئابووریناسان پێشبینی دەکەن ئەگەر نرخەکان بۆ ماوەیەکی بەردەوام لە سەرووی 5 دۆلارەوە بمێننەوە، ڕەنگە خواست لەسەری بە ڕادەیەک کەمتر بێتەوە لە جاران.
رید لانسن، گەورە ئابووریناس لە کۆمپانیای Kpler دەڵێت "ئاستی 5 دۆلار ئەو ئاستەیە کە دەتوانین بڕێکی زۆر گەورە نەمانی خواست و داواکاری بۆ بەنزین ببینین."
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا، بە ڕێکخستنی هەڵاوسان، تێکڕای بەنزینی ئەمەریکا هێشتا نزیکەی 8% لە خوار بەرزترین ئاستی مانگی 6ی ساڵی 2008 وەیە کە لە دەوروبەری 5.41 دۆلار بووە بۆ هەر گاڵۆنێک.
خەرجییەکانی بەکاربردن تا ئێستا بە خۆڕاگری ماوەتەوە؛ تەنانەت لەگەڵ هەڵاوسانەکەشدا کە لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە بە بەراورد بە 40 ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ پشتیوانی هاوسەنگی داهاتی گشتی خێزانەکاندا کە بەهۆی بەرنامەکانی فریاگوزاری پەتا و تا ڕادەیەک کەمی بازاڕی کارەوە کە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی زۆری کرێ، بە تایبەت بۆ کرێکارانی کەم دەرامەت.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمەریکا، بەرهەمی بەنزینی دابینکراو، کە وەکیلێکە بۆ خواستی بازاڕ، هەفتەی ڕابردوو 9.2 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ تێکڕای وەرزی پێنج ساڵدا دەگونجێت.
بەرزی نرخەکان بۆ شۆفێرەکان لە کاتێکدایە کە کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و گاز قازانجی زۆر بەرز دەکەنەوە. کۆمپانیای شێڵ لە مانگی 5 دا چارەکێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و کۆمپانیای شیڤرۆن و بی پی دووبارە بە کڕینەوەی پشکەکانیان داهاتێکی پێوانەییان لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا تۆمارکردووە.
کۆمپانیا گەورەکانی دیکە، لەوانە ئێکسۆن مۆبیل و تۆتالئینێرجیز، هەروەها کۆمپانیا سەربەخۆکانی شیل لە ئەمەریکا، ئاماری بەهێزیان ڕاگەیاند کە بووەتە هۆی کڕینی پشکەکان و وەبەرهێنانی دابەشکردنی قازانجیان.
ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان ڕایانگەیاندووە کە خۆیان لە وەبەرهێنانی زۆر بە دوور دەگرن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بەهۆی خواستی وەبەرهێنەران بۆ ڕاگرتنی خەرجییەکان، لە بری ئەوەی وەڵامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بدەنەوە کە بۆ هەر بەرمیلێک بووە بە 100 دۆلار کە چەند مانگێکە ئەو بەرزبوونەوەیە بەردەوامە.
پاڵاوگەکان لە هەوڵدابوون بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کۆگاکان کە کەمبووبونەوە، بە تایبەت لە بەری کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەناردەکردنە بۆ ئەوروپا کە کڕیاران خۆیان بە دووردەگرن لە کڕینی نەوتی ڕووسیا.
لە ئێستادا پاڵاوگەکان نزیکەی 94%ی تواناکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام بە گشتی توانای پاڵاوتن لە ئەمەریکا دابەزیوە، بەلانیکەمەوە پێنج وێستگەی پاڵاوتنی نەوت لە کاتی پەتاکەدا داخراون.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز