Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداری دەدات لەوەی گەمارۆی ڕووسیا لەوانەیە ببێتە هۆی کەمی خۆراکی جیهانی


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە هۆشداری دا کە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی زیان بە سیستەمی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت و زیانێکی زۆری ئابووری بۆ چەند وڵاتێک لێدەکەوێتەوە. زێلێنسکی لە ڕێگەی ڤیدیۆوە قسەی بۆ وەزیر و بەرپرسانی ٤٢ وڵات کرد کە بەشدار بوون لە دیالۆگی شەنگری لا لە سەنگافورە.

گوتیشی سوپاسگوزارم بۆ پشتگیریتان. بەڵام ئەم پشتگیرییە تەنها بۆ ئۆکرانیا نییە بەڵکو بۆ ئێوەشە."

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد"ئەگەر بەهۆی گەمارۆکانی ڕووسیا نەتوانین خۆراکەکانمان هەناردە بکەین، جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی خۆراک و برسێتی دەبێتەوە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریکا."

پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیادا هەیە.

ڕووسیا بەندەرەکانی دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ دادەخات، بەمەش هەناردەی خۆراکی ئۆکرانیا لە بازاڕەکانی جیهاندا پەکدەخات. زێلێنسکی گوتی کە ئەوە نەک تەنها ئۆکرانییەکان بەڵکو زیان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG