سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کیێڤە بۆ تاوتوێکردنی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە و پێشکەوتنەکان بەرەو ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا.
ئورسولا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەڵێت " کارە هاوبەشەکان هەڵدەسەنگێنم کە پێویستن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئەو پێشکەوتنانەی ئۆکرانیا کە لە ڕێی ئەوروپا بەدەستی هێناوە."
زێلێنسکی ڕۆژی شەممە لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراوەوە لە کیێڤەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت لەم شەڕەدا کە ڕووسیا هەڵگیرساندووە."
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند ئەمەریکا سیستەم و تەقەمەنی پێشکەوتووی موشەک بۆ ئۆکرانیا دابیندەکات کە دەتوانێت بە وردی ئامانجە سەرەکییەکانی ڕووسیا بپێکێت.
لە وتارێکدا کە مەبەست لێی نوێنەرانی لوتکەی ئاسایشی شانگری-لا دیالۆگی ئاسیا بوو کە ئێستا لە سەنگافور بەڕێوەدەچێت، زێلێنسکی ڕایگەیاند ئۆکرانیا لە خەباتدایە بۆ بەردەوامبوون لە دابینکردنی خۆراک کە بەهۆی ململانێکانەوە و هەندێک ناوچەی جیهان بەهۆی گەمارۆدانی ڕووسیاوە ڕووبەڕووی "قەیرانێکی زۆر توندی خۆراک و برسێتی لە ڕادەبەدەر بوونەتەوە."