پەرلەمانتارێک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕزگارکردنی سێ هاووڵاتی بیانی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بە وەکالەت لە دۆنباس سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە بەهۆی شەڕکردن بۆ ئۆکرانیا.
دوای دەستگیرکردنیان، دوو بەریتانی و مەغریبییەک ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن دادگایەکەوە لە کۆماری گەلی دۆنێتسک و سەرکردە جوداخوازەکانی لەلایەن مۆسکۆوە پشتیوانی دەکرێن، بە تاوانی "چالاکی بەکرێگیراو" سزا دراون.
" فێدیر ڤێنیسلاڤسکی پەرلەمانتار لە تەلەڤیزیۆنی نیشتیمانی گوتی هەردوو وەزارەتی بەرگری و بەڕێوبەرایەتی سەرەکی هەواڵگری کە مامەڵە لەگەڵ ئاڵوگۆڕی زیندانیان دەکەن، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو سێ هاوڵاتیە بیانیە ڕزگار بکرێن.
بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستە ڕوو.
ئیرێنا ڤێرێشچوک جێگری سەرۆک وەزیران گوتی پێی وایە دەسەڵاتدارانی جوداخواز لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی عەقڵانی هەڵسوکەوت دەکەن، "چونکە ئەوان باش دەزانن لێکەوتەی نەگونجاوی لێدەکەوێتەوە بۆ ئەوان و ڕووسەکان ئەگەر هیچ هەنگاوێکی هەڵە لە دژی ئەو سێ سەربازەی ئێمە بگرنە بەر."
سەرچاوە: ڕۆیتەرز