Accessibility links

دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمەریکا تاوتوێی پەسەندکردنی یاساییەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی چەک دەکەن 


هەوڵێکی دەگمەنی دوولایەنە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتن لەسەر یاسایەک بۆ چارەسەرکردنی بابەتی توندوتیژی بە چەک دەشێت رۆژی پێنجشەممەدا بگاتە خاڵی وەرچەرخان لە کاتێکدا یاسادانەران بڕیار دەدەن ئایا ئەو پرۆژە یاسایە هێندە پاڵپشتی هەیە تا سەربکەوێت.

نزیکەی 12 ئەندامی کۆنگرێس، بە سەرۆکایەتی سیناتۆری دیموکراتەکان کریس مێرفی و سیناتۆری کۆمارییەکان جۆن کۆرنین، هەوڵدەدەن زەمینەی هاوبەش لە نێوان هەردووپارتەکەدا برەخسێنن بۆ پەسەندکردنی یاساییەک کە ئاسایشی قوتابخانەکان بەهێزتر بکات. چارەسەرکردنی بۆشاییەکانی سیستەمی تەندروستی دەروونی ئەمەریکا و دوورخستنەوەی چەک لە دەستی تاوانباران و ئەوانەی دەکرێت ببنە مەترسی بۆ سەر خەڵک و خۆیان.

یاسادانەرانی وەکو سیناتۆر چەک شومەر، سەرۆکی زۆرینە لە سینات، و هاوتا کۆمارییەکەی میچ مککانەڵ سەرۆکی کەمینەی سینات، هیوایان دەربڕیبوو کە رەنگە تا کۆتای هەفتە بگەنە رێککەوتنێک.

کۆرنین ڕۆژی چوارشەممە دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی ئەگەر پەسەندکردنی یاسایەک بە ڕۆژنامەنووسانی وت، "سبەی بەیانی بیرۆکەیەکی زۆر باشترمان دەبێت."

مێرفی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئامانجیەتی یاسایەک دەربکات کە بتوانێت ڕێگری لە ڕەوتی کوشتنی تەقەکردن لە ئەمەریکا بکات پێش ئەوەی ئەندامانی سێنات لە کۆتایی مانگدا هەفتەیەک بۆ پشووی 4 ی حەوت، یادی سەربەخۆیی ئەمەریکا، بچنە ماڵەوە.

دیموکراتەکەی ویلایەتی کنێتیکەت گوتی، "پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێین. بەڵام ئەمە گرێبەستێکی گەورە و مێژوویی دەبێت و پێویستە بە دروستی ئەنجامی بدەین. ئەوە لە پێشینەی کارەکانی منە".

ئەم هەوڵە دوای تەقەکردنەکانی ئەمدواییە لە شاری بەفڵۆ، نیویۆرک و ئوڤاڵدە، تێکساس، تەڵسا، ئۆکلاهۆما، و لە شوێنەکانی دیکە دێت.

دیموکراتەکان لەنێویاندا سەرۆک جۆ بایدن داوای سنوورێکی نوێیان بۆ خاوەندارێتی چەک کردووە، لەوانە قەدەغەکردنی تفەنگی نیمچە ئۆتۆماتیکی و چەکی هێرشکردن و مەغزەن گەورە، هەروەها بەرزکردنەوەی کەمترین تەمەنی یاسایی بۆ کڕینی چەک لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ.

ئەنجومەنی نوێنەران کە لە ژێر کۆنترۆڵی دیموکراتەکاندایە، ڕۆژی چوارشەممە دەنگیان لەسەر یاسایەکدا کە هیچ چانسێکی نییە لە سێنات پەسەند بکرێت.

لەگەڵ دابەشبوونی 50-50 ئەنجومەنی پیران کە 100 کورسی تێدایە، کۆمارییەکان پابەندن بە پاراستنی مافی خاوەندارێتی چەک کە لە مادەی هەموارکراوی دووی دەستووردا هاتووە. بۆ پەسەندکردنی یاسای چەک پێویستی بە 60 دەنگ هەیە.

XS
SM
MD
LG