Accessibility links

چاوەڕواندەکرێت رۆژنامەنووسێکی دیار ببێتە بەڕێوبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی 


ئاماندا بێنێت، ئەو کەسەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن دیاریکردووە تا سەرۆکایەتی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی (USAGM) بکات، ڕۆژی سێشەممە بەڵێنیدا ئەرکی ئاژانسەکە لە بابەتیبوون و ڕاپۆرتکردنی هاوسەنگ پێشبخات لە کاتێکدا کە زانیاری هەڵە لە ئاستی جیهانیدا لە زیادبووندایە.
USAGM دامەزراوەیەکی میدیاییە کە سەرپەرشتی دەنگی ئەمەریکا، کەناڵی ئەلحوڕە، رادیۆی سەوا و چەند دەزگایەکی دیکە دەکات و بودجەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ دابیندەکرێت.
خاتوو بێنێت،کە بەڕێوەبەری پێشووی دەنگی ئەمریکایە، بە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێناتی گوت کە دەبێتە سەرکردەیەکی پراگماتیک و ئامادەیە هەواڵ بەو جۆرە بگوازێتەوە کە بەباشترین شێوە لەگەڵ بیسەر و خوێنەر و بینەرەکانیدا دەگونجێت.
لەم دانیشتنەدا کە ماوەی کاتژمێرێک خایاند، سیناتۆرەکان پرسیاریان لە بێنێت کرد سەبارەت بە تۆمارەکەی لە دەنگی ئەمەریکا، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو تەحەددایانە دەکات کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەبنەوە لە نێوان ڕەوتێکی جیهانی زانیاری ناڕاست، و توانای ئاژانسە ئەمەریکییەکە بۆ گەیاندنی هەواڵەکان بە بینەران لە ژێر ڕژێمە تاکڕەوەکاندا.
USAGM دەزگایەکی فیدراڵییە و بودجەی ساڵانەی 840 ملیۆن دۆلارە. هەرچەندە سەرچاوەی دارایی ئەم دەزگایە حکومەتی ئەمەریکایە، بەڵام بەپێی یاسا بەرپرسانی حکومەت ناتوانن هیچ دەستێوەردانێک لەکاری رۆژنامەگەری کەناڵەکانیدا بکەن.
خاتوو بێنێت ڕۆژنامەنووسێکە کە براوەی خەڵاتی پولیتزەر و ماوەیەکی درێژی کاری بۆ چەندین میدیا کردووە. پێشتر، سەرنووسەر بلومبێرگ نیوز بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ئۆریگۆنیان بووە. زیاتر لە بیست ساڵ، پەیامنێری ڕۆژنامەیوۆڵ ستریت جۆرناڵ بووە.

XS
SM
MD
LG