Accessibility links

ڕووسیا داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام نەدات


دیپلۆماتکارێکی حکومەتی ڕووسیا گوتی هیواخوازە تورکیا هێرش بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجام نەدات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی لەشکری بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا دووپاتکردەوە.

گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا لە ڕاگەێندراوێکدا گوتی بە هیواین ئەنکەرە خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بۆ نێو خاکی سوریا بە دوور بگرێت، زاخارۆڤا دەڵێت هێرشەکە دەبێتە مایەی زیاتر خراپبوونی بارودۆخی ناوچەکە، لە کاتێکدا ئێستا بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاڵۆزە.

هاوکات ماریا زاخارۆڤا گوتیشی "ئێمە لە نیگەرانیەکانی تورکیا تێدەگەین سەبارەت بە هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیان کە لە سنورەکانی تورکیا لەگەڵ ناوچەکانی هاوسنوری لەگەڵ سوریا سەرچاوەیان گرتووە، هاوکات ماریا زاخارۆڤ گوتی ئەم کێشەیە تەنها بەوە چارەسەردەبێت کە هێزەکانی حکومەتی سوریا لەو ناوچانەدا جێگیر بکرێن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG