Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی ئۆکڵاهۆما بەلایەنی کەم سێ کەس دەکوژرێن


بەرپرسێکی پۆلیسی ویلایەتی ئۆکلاهۆما رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی تەقەکردن لە نەخۆشخانەیەکی ئەو ویلایەتەی باکوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا لە بەلایەنی کەم سێ کەس کوژراون.

کاپتن ڕێچەرد موڵینبەرگ ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاست کردەوە هەروەها گوتیشی هێرشبەرە گومانبارەکەش کوژراوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە هێرشبەرەکە چۆن کوژراوە.

پۆلیسی شاری توڵسا نزیکەی کاتژمێر شەشی ئێوارە لە هەژماری فەیسبووکدا ڕایگەیاند "لە ئێستادا ئەفسەرەکان بە هەموو ژوورەکانی بیناکەدا دەگەڕێن بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنینی ئەگەری هەڕەشەی زیاتر " و دەشڵێن "دەزانین چەندین بریندار هەیە، و ئەگەری هەیە چەندین قوربانی هەبێت."

موڵینبەرگ گوتیشی چەند کەسێک لەو نەخۆشخانەیە کوژراون و دیمەنێکی کارەساتاوی هەبووە.


پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە سیستەمی تەندروستی سانت فرانسیس کەمپەکەی داخست بەهۆی تەقەکردن لە بینای پزیشکی ناتالی. بینای ناتالی سەنتەری نەشتەرگەری دەرەوەی نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستی مەمکی تێدایە. گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە هەلیکۆپتەر گیراوە نیشان دەدات تیمەکانی بەهاناچوون کەسێک لە باڵەخانەکە بە قەرەوێڵەی نەخۆشگواستنەوە دەردەهێنن.

دەیان ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە دەرەوەی نەخۆشخانەکەن و کاربەدەستان هاتوچۆی شەقامەکانی دەوروبەریان گرتووە و لێکۆڵێنەوە بەردەوامە.Save translation

XS
SM
MD
LG