Accessibility links

ئەمەریکا دژایەتی خۆی بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا دووپاتدەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتنی بلینکن رۆژی چوار شەممە دژایەتی وڵاتەکەی بۆ هێرشی تورکیایە بۆ سەر باکوری سوریا دووپاتکردەوە.

بلینکن، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ یەن سۆڵتبنێرگ، گوتی "ئێمە دژی هەر زیادبوونێکی [توندوتیژین] لە باکووری سوریا و پاڵپشتی بەردەوامیدان بە هێڵەکانی ئاگربەسەکە دەکەین."


گووتەکانی بلینکن پاش ئەوەبوو کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا، رۆژی چوارشەممە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر باكووری سووریا كرد بۆ بە ئامانجکردنی شەرڤانە کوردەکانی ئەوێ کە ئەو بە "تیرۆریست" ناوی بردن.

ئەردۆغان گوت، "هەنگاوێکی دیکە دەنێین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئەمنی بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنووری باشوورمان. ئێمە تەل ریفعەت و مەنبیج پاک دەکەینەوە." ئاماژەی بە دوو شاری باکووری سووریا کرد.

ئەردۆغان وتیشی پاشان "هەنگاو بە هەنگاو، بۆ ناوچەکانی دیکە،" دەڕۆن.

ماوەی هەفتەیەکە سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن دەکات بۆ سەر شەڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەکاتە ئامانج، کە گروپێکی کوردییە لە سوریا و تورکیا وەکو بەشێک لە پەکەکە سەیری دەکات.

جگە لە سوریا، واشنتن و ئەنکەرە لەسەر چەند پرسێکی دیکە ناکۆکن لەوانە پرسی ئەندامێتی فینلاند و سوید لە رێکخراوی بەرگری ناتۆ. تورکیا ئەندامێکی ئەو هاوپەیمانێتییە و دەتوانێت رێگربێت لە زیادکردنی ئەندام بۆی.

XS
SM
MD
LG