Accessibility links

بە پێچەوانەی عێراق، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل قۆناغێک دەباتە پێش


دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دا، وڵاتێکی دیکەی زۆرینە عەرەبی موسڵمان، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی، بڕیاریداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە زۆرینە جووەکەدا بەرێتە قۆناغێکی نوێوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی ئابوری ئیسرائیل ڕایگەیاند وڵاتەکەی ڕۆژی سێشەممە لە دوبەی ڕێککەوتنێکی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئیسرائیل و میرنیشینە یەکگرتووەکانی عەرەب واژۆ دەکات.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌،96%ی باجی گومرگ لەسەر به‌رهه‌مه‌كانی وەکو خۆراك، كشتوكاڵ، جوانكاری و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمان ناهێڵدرێت.

کە باج هەڵبگیرێت، هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەکرێت قازانج بکەن چونکە ئەمە چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونی نرخی شتوومەکەکان.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی 2020دا بە فەرمی پەیوەندییان دامەزراند وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتیکرا و بەحرەین و مەغریبیش لەخۆدەگرت. ئەم ڕێککەوتنە بازرگانییە یەکەم ڕێککەوتنی لەو جۆرەی ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبیدا واژۆی دەکات.

XS
SM
MD
LG