Accessibility links

کریملن: پوتن ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بکات


کریملن ڕایگەیاند ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرکردەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە کە ڕووسیا ئامادەیە تاوتوێی ئەو ڕێگایانە بکات کە بتوانێت ئۆکرانیا دەست بە ناردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بکاتەوە.

ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکەی یەک لەسەر سێی دابینکردنی گەنمی جیهانی پێکدەهێنن، لە هەمان کاتدا ڕووسیا یەکێکە لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی جیهانی پەین و ئۆکرانیاش هەناردەکاری سەرەکی زەیتی گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژەیە.

کریملن گوتیشی؛ لای خۆیەوە ڕووسیا ئامادەیە یارمەتیدەر بێت لە دۆزینەوەی بژاردەکان بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە بەبێ هیچ ئاستەنگێک، لەوانەش هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆڵاف شۆڵز سەرۆکی فەرەنسا ئاگادارکردووەتەوە کە ڕووسیا ئامادەیە هەناردەی پەین و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی زیاد بکات ئەگەر سزاکانی سەری هەڵبگیرێن، ئەم داواکاریە پتر لە لەگەڵ سەرکردەکانی ئیتاڵیا و نەمسا وروژێنرابوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆیان لەسەر کردبوو.

ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بە سازکردنی قەیرانی خۆراک کە بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا دروستبووە، بەو هۆیەوە نرخی دانەوێڵە و زەیتی چێشتلێنان و سووتەمەنی و پەین بەرزبووەتەوە.

ڕووسیا دۆخەکەی خستۆتە ئەستۆی سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی، هەروەها مینڕێژکردنی بەندەرەکانی ئۆکرانیا.

کریملن ئاماژەی بەوەشکردووە؛ پوتن هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە "گرنگیەکی تایبەت درا بە دۆخی دانوستانەکان کە بەهۆی کیێڤەوە ڕاگیراون. ڤلادیمێر پوتن دەستکراوەیی لایەنی ڕووسی بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ پشتڕاستکردەوە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG