Accessibility links

ئەمەریکا مووشەکی زیاتری ستینگەرس دەکڕێت دوای سەرکەوتنی ئەو جۆرە مووشەکە لە ئۆکرانیا


سەرچاوەکان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند سوپای ئەمەریکا گرێبەستێکی بە بەهای تا 687 ملیۆن دۆلار بەخشیوە بە کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاکانی ڕیثیۆن کۆرپ Raytheon Technologies Corp (RTX.N) بۆ کڕینی مووشەکی دژە فڕۆکەی ستینگەرس بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کۆگایانەی کە مووشەکەکانیان ناردوە بۆ ئۆکرانیا.

مووشەکەکانی دژە فڕۆکەی ستینگەر کە لەلایەن کۆمپانیای ڕایثیۆنەوە دروستکراون، خواستێکی زۆری لەسەر بوو لە ئۆکرانیا، کە بە سەرکەوتوویی هێرشەکانی ڕووسیایان لە ئاسمانەوە ڕاگرتووە، هەروەها لە وڵاتانی ئەوروپای دراوسێ کە ترسیان لەوە هەیە کە ڕەنگە پێویستیان بە شکستهێنان بە هێزەکانی ڕووسیا هەبێت.

سەربازانی ئەمەریکا بەکارهێنانی سنورداریان هەیە بۆ دابینکردنی ئێستای Stingers کە چەکێکی سووک و سەقامگیرە کە دەتوانرێت بە خێرایی جێگیر بکرێت بۆ بەرگریکردن لە هێلیکۆپتەر، فڕۆکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەنانەت مووشەکی کروزیش، بەڵام ئەمەریکا پێویستی بە پاراستنی دابینکردن و گواستنەوەیان هەیە، لە کاتێکدا پەرە بە نەوەی داهاتووی "سیستەمی بەرگری ئاسمانی پۆرتەبل دەدات کە دەتوانرێت مرۆڤ هەڵیبگرێت."

لە مانگی دووەوە ئەمەریکا نزیکەی 1400 موشەکی ستینگەری ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە. هەروەها هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەیانەوێت ئەو کۆگای چەکانە پڕبکەنەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ ئۆکرانیا ناردبوویانن.

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز پێداچوونەوەی بۆ کردووە، گرێبەستی تا 1467 ستینگەر بەخشراوە. هیچ ماوەیەکی دیاریکراو دیاری نەکراوە بۆ تەواوکردنی کارەکە، بەڵام مەزەندە کرابوو گەیاندنەکە دەتوانێت تا 30 مانگ بخایەنێت.

بەپێی بەڵگەنامەکە بە دەر لەوە پنتاگۆن بە دوای مووشەکەکانی ستینگەردا دەگەڕێت کە پێشتر لە کۆگاکاندا هەڵگیرابوون، بەڵام پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
لە 6 ی مانگی 5 دا بیل لاپلانتی سەرۆکی کڕیاری چەک لە پنتاگۆن ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەوە بووە تا کۆتایی مانگی 5 گرێبەستێک واژۆ بکات و مەبەست لێی گۆڕینی ئەو مووشەکانەی ستینگەرە کە یەک بە یەک بۆ ئۆکرانیا نێردراوە.

پنتاگۆن و ڕایثیۆن دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ ئەوەی لێدوان بدەن لەو بارەیەوە.
پنتاگۆن رایگەیاندووە کە هێڵی بەرهەمهێنانی ستینگەر لە مانگی 12 ی ساڵی 2020 دا داخراوە. بەپێی ئامارەکانی سوپای ئەمریکا، لە مانگی 7 ی 2021 دا کۆمپانیای Raytheon گرێبەستێکی بەدەستهێنا بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری Stingers، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ حکومەتە نێودەوڵەتییەکان.

گرێگ هایس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Raytheon لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کۆنفرانسیدا لە 26 ی مانگی 4 دا بە شیکەرەوەکانی گوتووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ماوەی 18 ساڵدا یەک مووشەکی جۆری Stingerی نەکڕیوە.

هەروەها گوتیشی "هەندێک لە پێکهاتەکان لە ڕووی بازرگانییەوە بەردەست نین، بۆیە دەبێت بچینە دەرەوە و هەندێک لە ئەلیکترۆنیەکانی ناو مووشەکەکە دیزاین بکەینەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش کەمێک کاتمان دەوێت."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG