Accessibility links

سەرۆک بایدن: پێویستە دەرکەوتنی نەخۆشی مێکوتەی مەیمون بە هەند وەربگیرێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی دەرکەوتنی حاڵەتەکانی نەخۆشی مێکوتەی مەیمون شتێکە دەبێت هەموو کەسێک بە هێند وەریبگرێت.

لێدوانەکەی بایدن سەبارەت بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمجار لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ کۆریای باشوور، سەرۆک بایدن گوتیشی دیاریکردنی ڤاکسینێکی کاریگەر دژ بەم نەخۆشییە تا ئێستا کاری لەسەر دەکرێت.

سەرۆک بایدن ئاماژەشی بەوە کرد ئەگەر ئەم نەخۆشیە بڵاوببێتەوە لێکەوتەی دیکەی دەبێت.

جێی ئاماژەیە حاڵەتەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە زۆر بە دەگمەن لە دەرەوەی ئەفریکادا دەرکەوتووە، بەڵام بەم دواییانە ژمارەیەک حاڵەت لە ئەوروپا و بە لایەنی کەم دوو حاڵەتیش لە ئەمەریکا تۆمار کراون.

زۆرێک لەوانەشی توشی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بوون بەبێ کەوتن لە نەخۆشخانە چاکبوونەتەوە، بەڵام هاوکات دەشێت نەخۆشییەکە کوشندەبێت.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG