هەزاران کەس بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزادانی جانان کافتانجو ئۆغڵو، سیاسەتمەداری دیاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار و دەوڵەت، لە ڕۆژی شەممەدا لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە. خۆپیشاندەران لە ناوچەی ماڵتەپە هاوکاتی گوتنەوە دروشمەکان لە دژی دەسەلات، ئاڵای ئۆپۆزسیۆن و نیشتمانیان دەشەکاندەوە.
كافتانجۆئۆغڵو كه سزای كه‌متر له 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوە، سه‌رۆكی لقی ئه‌سته‌نبۆڵی پارتی كۆماری گەڵە (CHP)، و یه‌كێک له به‌هێزترین ده‌نگه‌كانی ناو ئەو پارتەیە.
كافتانجۆئۆغڵو لە ساڵی 2019دا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئه‌سته‌نبۆڵدا و جەهەپە توانی دەست بەسەر سەرۆکایەتی شارەوانیدا بگرێت کە لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە دەستی پارتی داد و گەشەپێدانی سەرۆک تەیب ئەردۆغان و سەرۆکە ئیسلامییەکانی پێش خۆیەوە بوو.
سه‌ربه‌خۆبوونی سیستەمی دادوه‌ریی تورکیا له‌م چه‌ند ساڵی ڕابردوودا جێگای سەرنج و گۆمانی لایەنە جیاوازەکانی تورکیا بووە، به‌تایبه‌ت له‌دوای سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌زگاکانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌ت دوای کوده‌تا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016.
دادگای باڵای ئەو وڵاتە لە بڕیارێكدا كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا بڵاوكرایەوە، سێ سزای بۆ كافتانجۆئۆغڵو پشتڕاست كردەوە، بەڵام سزای زیندانیەكەی بۆ چوار ساڵ و 11 مانگ و 20 رۆژ كەمكردەوە.
بەپێی یاساکانی تورکیا، سزاکانی خواری 5 ساڵ هەڵپەسێردراون، و دوو پسپۆڕی یاسایی رایانگەیاندووە کافتانجۆئۆغڵو زیندانی ناکرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز