ناڕەزایی جەماوەریی لە ئێران بەرامبەر بەوەی کە حکومەت بە "نەشتەرگەری ئابوری " ناوی دەبات ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامەو تا دێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت.
بە پێی هەواڵە فەرمی و نافەرمییەکان لەوەتای دەستپێکردنی ناڕەزاییەتییەکان تاوەکو ئێستا سەدان کەس دەستبەسەر کراون و چەند کەسێکیش کوژراون.
هاوکاتی خۆپیشاندانەکانی ئێرانیش نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ کە لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەرییە نەرینییەکانی سزای یەک لایەنە بەسەر وڵاتان و خەڵکدا دەکات، بە ڕەزامەندی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە و داوای لە ئەمەریکا کردوە کە سزاکانی سەر ئێران هەڵگرێت.
ڕاپۆرتەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بووەتە جێگای ڕەخنەی زۆرێک لە چالاکوانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤی ئێران.
زانیاری زۆرتر لەسەر سەردانی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان و هەروەها دوایین هەواڵەکان لەسەر خۆپیشاندانەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد هۆژابەری، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەخرێتە ڕۆ.