ڕۆژی چوارشەممە ڕووسیا وتی تاوەکو ئێستا 959 سەربازی ئۆکرانی لە ژێرزەمین و تونێڵەکانی وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵەوە خۆیان داوە بەدەستەوە، 80 سەربازییان بریندارەکان بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 694 سەربازی ئۆکرانی کە سەربازەکانی یەکەی ئازۆڤیشیان تێدایە خۆیان داوە بەدەستەوە، 29 سەربازییان لە بریندارەکان بوون.
هاوکات وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی هێزەکانی ڕووسیا هێرشی موشەکییان کردۆتە سەر ناوچەی سۆلیداری هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
هەروەها دەشڵێت هێرشەکانیان بەکرێگیراوە بیانییەکانیان کردۆتە ئامانج و فڕۆکەیەکی سو – 24 ی ئۆکرانییان خستۆتە خوارەوە و کۆگاکانی چەکی ئۆکرانیا و سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئێس – 300 یان لەناوبردووە.
وەزارەتەکە وتیشی ڕووسیا بە موشەک و تۆپهاوێژەکانی لە 76 خاڵی کۆنتڕۆڵ و 421 سەرباز و خاڵی تۆپهاوێژەکانی داوە.
وتیشی موشەکەکانیان پاترییەکی هاویتزەری 155 ئێم ئێم ئێم777 ی دروستکراوی ئەمەریکایان کردۆتە ئامانج.
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەمانە پشتڕاست بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڕووسیا دەڵێت تاوەکو ئێستا 959 سەربازی ئۆکرانی لە ئازۆڤستاڵ خۆیان داوە بە دەستەوە
