Accessibility links

سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران


لە دەمێکدا خۆپێشاندانەکان لە ئیراندا بە تایبەت لایەنی سیاسی بەخۆیەوە دەگرن، کاربەدەستانی ئەمەریکا پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە دەردەبڕن. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە لێدوانێکی سەر تویتر یەکشەمە شەو ئاماژە دەکات "خۆپێشاندەرانی بوێری ئێران بۆ مافەکانی خۆیان هەستاونەتە سەر پێ."

لە پرۆگرامی حەتووانەی ڕوانگە، شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەوان، ئاورێک وە مێژووی خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا دەداتەوە بە تایبەتی لە ئەو کاتەوە کە شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێراندا ڕوویدا. ئەو پێیوایە "خەباتی مەدەنی پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئاکامەکەی ئازادی و دابینکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە هەموو جمگەکانی دەستەلاتی گرتۆتە دەست و ریگای سەرهەڵدان بە خۆپێشاندانەکان نادات".

ئەو رۆژنامەنووسە هەروەها شیدەکاتەوە کە خەڵک لە کاردانەوە بەرانبەر بە ئەم سیاسەتەدا بۆ مافەکانی خۆیان خەبات دەکەن، لە هەمان کاتیشدا کۆماری ئیسلامی وەک ڕابردوو لە هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دا دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG