Accessibility links

پۆلیس لە تەقەکردنەکەی نیویۆرک دەکۆڵنەوە کە 10 کەسی تێدا کوژرا


چەکدارێکی سپیپێست، کە بەرپرسان بە "رەگەزپەرست" ناویان برد، دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە لە ناو سوپەرمارکێتێک لە شاری بۆفەڵۆ لە ولایەتی نیویۆرک 10 کەسی کوشت، و رووداوەکەشی راستەوخۆ لە پێگەی کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە.

چەکدارەکە کە تەمەنی 18 ساڵە، چەکی هەڵگرتبوو، و گولە نەبڕی بەستبوو، رۆژی شەممە خۆی کرد بە سوپەرمارکێتک و بە هەڕەمەکی تەقەی کردبوو. لە ئەنجامدا، 10 کەس کورژاون و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پۆلیس، 11 کەس لە قوربانییەکان ڕەشپێستبوون.

چەکدارەکە سەرەتا لە شوێنی پارکی ماشینی سوپەرمارکێتەکە، تەقەی لە 4 کەس کردووە، دواتر چووەتە نێو سوپەرمارکێتەکە و دەستی بە تەقەکردن کردووە.

داواکاری گشتیی ناوچەی بۆفەڵۆ رایگەیاند تاوانبارەکە کە ناوی پایتۆن جێندرۆنە و دانیشتووی ناوچەی کۆنکلینی نیویۆڕکە، سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەریدا دەسەپێندرێت، و نابێت بە کەفالەت ئازادبکرێت.

هاوکات، ترینی رۆس، داواکاری گشتیی ناوچەی رۆژئاوای نیویۆڕک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو بژاردەیەک بۆ سزادانی "تاوانبارەکە" لەبەردەستدان، تەنانەت سزای لەسێدارەدانیش.

XS
SM
MD
LG