Accessibility links

یەکەمین بودجەی ساڵانەی ئەفغانستان 501 ملیۆن دۆلار کورتی هێنا


ئەفغانستان ئەمساڵ بە بڕی 44 ملیار دراوی ئەفغانی کە دەکاتە 501 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی ڕووبەرووی كورت هێنانی بودجە بوویەوە ، ئەمەش لە كاتێكدایە دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی ئەو وڵاتە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەوەی کە چۆن دەتوانن بۆشایی نێوان داهاتە چاوەڕوانكراوەكان و خەرجییە پلان بۆ داڕێژراوەكان پڕبکەنەوە.

عەبدولسەلام حەنەفی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەفغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکەمین بودجەی ساڵانەی نیشتیمانی لە دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتیان گرتەوە دەست لە مانگی 2ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ڕایگەیاند، حکومەت پێشبینی خەرجی 231.4 ملیار دراوی ئەفغانی کردووە لە کاتێکدا داهاتی ناوخۆ 186.7 ملیار دراوی ئەفغانیە.

ئەحمەد وەلی حەقمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند "داهاتەكان لەو فەرمانگانەوە کۆکراونەتەوە كە پەیوەندییان بە گومرگ و وەزارەت و كانەكانەوە هەیە."

لە دوای لەشکرکێشی وڵاتانی هاوپەیمانەوە بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2001 ەوە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان کە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکران، زیاتر پشتیان بە یارمەتییە دەرەکییەکان بەستبوو. لە مانگی 2 ی ساڵی 2021 دا هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان کشانەوە و بەو هۆیەشەوە حکومەت ڕووخا و بزووتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتەدەست.

هێشتا جیهان بە فەرمی دانی نەناوە بە حکومەتەکەی تاڵیباندا. وڵاتەکە مامەڵە لەگەڵ تاوسەندنی پرسە ئەمنییەکان و داڕمانی ئابوری دەکات، لە کاتێکدا ئاژانسی ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە چۆن یارمەتی 50 ملیۆن ئەفغانی بدەن بەبێ ئەوەی راستەوخۆ تاڵیبان دەستی ڕابگات بەو پارە و کۆمەکانە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG