وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت ڕۆژی شەممە بەڵێنیاندا کە پاراوێزخستنی ئابووری و سیاسی ڕووسیا بەهێز بکەن و بەردەوام بن لە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، هەروەها ڕووبەڕووی ئەو شتە ببنەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە "جەنگی گەنم" وەسفی کرد کە لەلایەن مۆسکۆوە سەرچاوەی گرتووە.
دوای کۆبوونەوەیان لە ئیستێتێکی قەڵای ٤٠٠ ساڵە لە هاوینەهەواری وایسنهاوسی دەریای باڵتیک، دیپلۆماتکارە باڵاکانی بەریتانیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا، بەڵێنیان دا کە بەردەوام بن لە هاوکارییە سەربازی و بەرگرییەکانیان ئەوەندی پێویست بێت بۆ ئۆکرانیا.
هەروەها ڕووبەڕووی ئەو زانیارییە هەڵانە دەبنەوە کە پێیان دەڵێن زانیاری هەڵەی ڕووسیا بە ئامانجی تاوانبارکردنی ڕۆژئاوا بە پرسەکانی دابینکردنی خۆراک لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی سزا ئابوورییەکانی سەر مۆسکۆ، هەروەها بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەش داوایان لە چین کردووە هاوکاری مۆسکۆ نەکات یان پاساو بۆ شەڕی ڕووسیا نەهێنێتەوە.
ئانالینا بایربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند "ئایا ئەوەندەمان كردووە بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی ئەم شەڕە؟ ئەوە شەڕی ئێمە نییە، شەڕی سەرۆكی ڕووسیایە، بەڵام ئێمە بەرپرسیارێتی جیهانیمان لە ئەستۆدایە."
کلیلی فشاری زیاتر لەسەر ڕووسیا قەدەغەکردن یان قۆناغبەندی کڕینی نەوتی ڕووسیایە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کە پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە، تەنانەت ئەگەر لەم قۆناغەدا بمێنێتەوە کە لە لایەن هەنگاریاوە دژایەتی دەکرێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز