Accessibility links

ئیڵان ماسک گرێبەستی کڕینی تویتەر بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگرێت


ئیڵن ماسک ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە گرێبەستی کڕینەکەی بە بڕی 44 ملیار دۆلار بۆ کڕینی کۆمپانیای تویتەر ئای ئێن سی Twitter Inc (TWTR.N) "بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە" لە کاتێکدا چاوەڕێی ئەو کۆمپانیایەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە زانیاری لەسەر ڕێژەی ئەکاونتە ساختەکانی پێشکەش بکات، کە لە ڕاستیدا کەمتر لە 5%ی بەکارهێنەران پێکدەهێنن."

سەرەتا پشکەکانی تویتەر لە بازاڕی پشکەکاندا زیاتر لە 20% دابەزینیان بەخۆوە بینی، بەڵام دوای ئەوەی ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا Tesla Inc (TSLA.O)تویتێکی دووەمی نارد و رایگەیاند کە پابەندە بە گرێبەستەکەوە هەندێک لە پشکەکانیان بەرزبۆوە.

پشکەکانیان لە ڕۆژی هەینیدا بە ڕێژەی 8.6% دابەزیووە و گەیشتووەتە 41.19 دۆلار، ئەمەش داشکاندنێکی زۆرە بۆ نرخی کڕینی هەر پشکێک بە 54.20 دۆلار.

ماسک کە دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، بڕیاریدا دەستبەرداری لێکۆڵینەوەی پێویست بێت کاتێک لە 25 ی مانگی 4 دا ڕەزامەندی لەسەر کڕینی تویتەر دەربڕی، لە هەوڵێکدا بۆئەوەی کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە "باشترین و کۆتا ئۆفەری" قبوڵ بکات. بەمەش ئەستەمە بۆ ئەو گفتوگۆ بکات لەسەر ئەوەی کە تویتەر بە جۆرێک لە جۆرەکان چەواشەی کردووە.

هەر لەو کاتەوە پشکەکانی تەکنەلۆژیا بەهۆی نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران لە هەڵاوسان و ئەگەری خاوبوونەوەی ئابووریدا دابەزیون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG