Accessibility links

بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە تا دێت پلەی گەرمی زەوی بەرز دەبێتەوە


تیمەکانی کەشناسی جیهان پێشبینیان کردووە بە ڕێژەی 50% ئەگەری هەیە لە پێنج ساڵی داهاتوودا گەرمبوونی زەوی بگاتە ئەو پێوانە نوێیەی کە ڕیککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان دەیانەوێت ڕێگری لێبکەن.

لەکاتێکدا کە گۆڕانکاری کەش و هەوا بەهۆی کردارەکانی مرۆڤەوە بەردەوامە، ڕۆژی دووشەممە تیمێک کە لە 11 ناوەندی جیاوازی پسپۆر پێکهاتبوون بۆ ڕێکخراوی جیهانی کەش وهەوا پێشبینیان کرد کە بە ڕێژەی %48 ئەگەری هەیە لە ئێستاوە تاوەکو ساڵی 2026 پلەی گەرمی ساڵانە بەڕادەی 1.5° پلەی سەدی بەرزبێتەوە کە زیاترە لە ئاستی پلەی گەرمای بەر لە قۆناغی شۆڕشی پیشەسازی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم.

ساڵی ڕابردوو ئەم تیمە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان بۆ ئەو ئاستە نوێیە بە نزیکی لە 40٪ خەمڵاندبوو. لە کاتێکدا دە ساڵ لەمەوبەر ئەو ڕێژەیەیان تەنها بە ڕێژەی لە 10٪ خەمڵاند بوو.

تیمەکە کە لەگەڵ نووسینگەی کەشناسی بەریتانیادا هەماهەنگیان هەیە لە پێشبینی گشتی پێنج ساڵەی خۆیاندا ڕایانگەیاند کە لە 93٪ پێشبینی دەکرێت جیهان تا کۆتایی ساڵی 2026 گەرمترین ساڵ تۆمار بکات. ئەوان هەروەها گوتیشیان کە لە 93٪ شیانی ئەوە هەیە لەماوەی پێنج ساڵدا واتە لە ساڵی 2022 ەوە بۆ 2026 گەرمترین ساڵ بێت.

شارەزایانی کەشناسی پێشبینی ئەوەش دەکەن کە وشکەساڵییەکی گەورە و زۆر وێرانکەر لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمەریکا بەردەوام بێت.

لیۆن هێرمانسۆن، زانای بەناوبانگ و باڵای نووسینگەی کەشناسی بەریتانیا، کە ڕێکخەری ڕاپۆرتەکە بوو دەڵێت، "ئێمە بەرزبوونەوەیەکی بەردەوام لە پلەی گەرمادا بەدی دەکەین کە پێشبینیکراوە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە."

شایەنی باسە، ئەم پێشبینیکردنانە کە ساڵانە بڵاودەکرێنەوە دەگەن بەو ئەنجامانە لەسەر بنەمای ڕێژەی گۆڕانی کەش و هەوا لە مەودای ماوە درێژ و بە پشتبەستن بە پڕۆسەی داتاسازی کۆمپیوتەر. ئەوان جیاوازن لەو پێشبینیە وردانەی کە ڕۆژانە سەبارەت بە کەش وهەوای ناوچە جیاوازەکان بڵاودەکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG