Accessibility links

سەرۆکی تورکیا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە ماکڕۆن دەکات


erdogan macron
erdogan macron

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی هاوتا فەرەنسیەکەی پیرۆزبایی لە ئیمانویڵ ماکرۆن کرد و جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و پاریس کردەوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی تورکیا لەگەڵ ماکرۆن یەکەم پەیوەندی نێوان ئەو دوو ڕابەرە بوو، لەو کاتەوەی ئیمانوێڵ ماکرۆن لە 24 مانگی چواردا بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە، دوای بەرهەڵستیەکی توندی ماکرۆن دژ بە مارین لیپێنی پاڵێوراوی نەیاری.

سەرۆکایەتی تورکیا گوتی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا هەردوو سەرۆک باسیان لە هەنگاونان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و فەرەنسا کرد، هەروەها باس لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاش کرا کە لەو بارەیەوە ئەردۆغان گوتی هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە، وەک دەڵێت ئەوەش لە ڕێی هەوڵی دیپلۆماسییەوە دەبێت.

هاوکات ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت ئەردۆغان بە ماکرۆنی گوتووە کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەرەنسا گرنگن بۆ ڕۆڵی ئەوروپا لە جیهاندا.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG