Accessibility links

ڕووسیا 7 کارمەندی باڵیۆزخانەی دانیمارک لە وڵاتەکەی دەردەکات


ڕووسیا دەرکردنی حەوت کارمەندی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک لە مۆسکۆ ڕاگەیاند لە بەرامبەر ڕاگەیاندنێکی هاوشێوە چوار هەفتە لەمەوبەر لەلایەن کۆپنهاگنەوە.

ئەم کاردانەوەیەی رووسیا بە مانگێک دوای ئەوە هات، کە حکومەتی دانیمارک 15 کارمەندی لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە کۆپنهاگن دەرکرد و بە هەواڵگری بۆ ڕووسیا تۆمەتباری کردن.

حکومەتی دانیمارک ڕایگەیاند ئەو گەرەکیەتی پەیامێکی ڕوون بداتە مۆسکۆ، کە دانیمارک کارمەندانی هەواڵگری ڕووسی لەسەر خاکی دانیمارک قبوڵ ناکات کە وەک دانیمارک دەڵێت کاری سیخوڕی دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی پێنجشەممە گوتی ڤیزەی هاتنە نێو ڕووسیا نادات بە دیپلۆماتکارێک کە لە ئەرکی دیپلۆماسی دانیمارکدا لە مۆسکۆ کاردەکات، گوتیشی ڕووسیا مافی خۆیەتی هەنگاوی زیاتری تۆڵەسەندنەوە بنێت دژ بەم کارە نادۆستانەی کۆپنهاگن وەک ئاماژەیەک بە دەرکردنی 15 کارمەندی رووسی لە باڵیۆزخانەکەی لە وڵاتی دانیمارک.

لەو کاتەوەی مۆسکۆ لە 24 مانگی دووی ئەمساڵ و بەبێ پاساو پەلاماری ئۆکرانیای دا، بە دەیان لە وڵاتانی ئەوروپایی و هاوپەیمانانی دیکە، دیپلۆماتکارانی رووسی و هەروەها ستافی کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی رووسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە.

XS
SM
MD
LG