Accessibility links

کارمەندی ڕێکخراوێکی فریاگوزاری 6 ساڵە لە ئیسرائیل دەستبەسەرە خۆی بە بێتاوان دادەنێت


دوابەدوای نزیکەی شەش ساڵ لە تۆمەتبارکردنی محەمەد ئەلحەلەبی لەلایەن ئیسرائیلەوە بەوەی کە دەیان ملیۆن دۆلاری لە دامەزراوەیەکی خێرخوازی جیهانییەوە گواستۆتەوە بۆ بزوتنەوەی حەماس لە غەزە، هێشتا دەستبەسەرە و لە دادگای ئیسرائیلدا تۆمەتەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ڕێکخراوی World Vision ڕێکخراوێکی خێرخوازی گەورەی کریستیانە و لە سەرتاسەری جیهاندا کاردەکات. تا ئێستا وردبینسازانی سەربەخۆ و حکومەتی ئوسترالی هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە لەسەر هیچ کارێکی نەشیاو لەو بارەیەوە. پارێزەری ئەلحەلەبی دەڵێت چەند ساڵێک پێش ئێستا چەندین ڕێکەوتنی ڕەتکردۆتەوە کە ڕێگەی پێداوە بە ئازادی بگەڕێت، لە مانگی 9 ی ساڵی پاردا پێشکەشکردنی داوا یاساییەکان کۆتاییان هات.

دادگا لە ڕۆژی دووشەممەدا داوای دانیشتنێکی دیکەی کردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی.

بڵاوبوونەوەی بانگەشەکردن بۆ ئەو تۆمەتانە هاوشێوەی ئەو تومەتانەن کە ساڵی ڕابردوو دژی شەش گروپی مافی مرۆڤی فەلەستینی کراون. ئیسرائیل بە ئاشکرا ئەو ڕێکخراوانەی تۆمەتبار کرد بەوەی پەیوەندیان لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا هەیە بەبێ ئەوەی بەڵگەی زۆر لەو بارەیەوە پێشکەش بکەن، ئەمە بووەهۆی سەرلێشێواندنی بەخشەر و هاوبەشەکان و هەندێک لەوانە پەیوەندییەکانیان هەڵوەشاندەوە.

دوای دەستگیرکردنی ئەلحەلەبی، ڕێکخراوی World Vision چالاکییەکانی لە غەزە ڕاگرت کە زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لەژێر گەمارۆی ئیسرائیل و میسردا دەژین کە حەماس وا بۆ نزیکەی 15 ساڵە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. ئیسرائیل دەڵێت سەپاندنی سزاکان پێویستن بۆئەوەی حەماس بگرێتەوە لە کاتێکدا ڕەخنەگرەکان وەک جۆرێک لە سزادانێکی دەستەجەمعی دەبینن.

سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG