Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ئیسرائیل پشتیوانی لە نازییە نوێکانی ئۆکرانیا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردنی نازییە نوێکان لە ئۆکرانیا و ئەو ناکۆکییە هێندەی تر تۆخبووەوە کاتێک سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەدۆلف هیتلەر بە ڕەچەڵەک جولەکە بووە.

ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە لاڤرۆڤ گرت و ڕایگەیاند کە ئەو بانگەشەیە لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی درۆیەکە لێخۆشبوونی نیە لە کاتێکدا زێلێنسکی جولەکەیە و بێرێزی کردووە بە کۆمەڵکوژی هۆلۆکۆستی نازییەکان دەرحەق بە جووەکان.

سەرکردەکانی چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا لێدوانەکانی لاڤرۆڤیان شەرمەزار کرد و زیڵینسکیش ڕووسیای تۆمەتبارکرد بەوەی کە وانەکانی دووەم جەنگی جیهانی لەبیر کردووە.

وەزارەتە ڕووسیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل "دژە مێژوو"ە و " بە زۆری ئەوە ڕووندەکاتەوە کە بۆچی حکومەتی ئێستای ئیسرائیل پشتگیری لە ڕژێمە نازییە نوێکەی کیێڤ دەکات."

مۆسکۆ ئەو بۆچوونەی لاڤرۆڤی دووپاتکردەوە کە ڕەچەڵەکە جووەکەی زێلێنسکی نەیتوانیووە ڕێگری لەوە بکات کە ئۆکرانیا لەلایەن نازییە نوێکانەوە بەڕێوە نەبرێت.

لاڤرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێی تەلەفزیۆنی ئیتالیاوە جەختی لەوەکردووە کە هێتلەر رەگی جوولەکەی تێدابووە کاتێک پرسیاری ئەوەیان لێکرد بۆچی ڕووسیا دەیەوێت ناوبانگی ئۆکراینا بشێوێنێت لە کاتێکدا زێلێنسکی سەرۆکی ئەم وڵاتە خۆی جووە.

ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا لە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە لە مانگی دوودا دەربڕیوە. بەڵام لە ترسی زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆدا، کە کاریگەری لەسەر پرسی سوریای دراوسێی دەبێت، سەرەتا خۆی لە ڕەخنەی ڕاستەوخۆی مۆسکۆ پاراست و سزای فەرمی بەسەر دەسەڵاتی ڕووسیدا نەسەپاند.

بەڵام پەیوەندییەکان زیاتر بشێوییان بە خۆیانەوە بینی، لاپید لە مانگی ڕابردوودا ڕووسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا تۆمەتبار کرد.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG