Accessibility links

سعودییە دەیەوێت چاکسازی لە سیستەمی دادوەریدا بکات


شانشینی عەرەبستانی سعودیە هەوڵی چاککردنی سیستمی دادوەری توندی دەدات بەڵام بەردەوامی سزای لە سێدارەدان و مامەڵەی توند لەگەڵ رەخنەگران پرسیاری لەسەر هەوڵەکان بۆ ریفۆرمکردنی سیستەمی دادوەری وڵاتەکە دروستکردووە.

شانشینی سعودیە بەوە ناسراوە کە لێکدانەوەیەکی توند بۆ یاسای شەریعەی ئیسلامی دەکات. بنەمای سەرەکی یاساکانی سعودییە شەریعەیە یاخود لێکدانەوەیەتی بۆ شەریعە.

بەڵام سعودیە لەم مانگانەی دوایدا دەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی داداوەریدا کردووە و شرۆڤەکاران دەڵێن رەنگە ئەم ریفۆرمانە دادگاکانی سعودییە وەکو سیستەمی دادوەری وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێبکات.

ریفۆرمەکان جەخت دەکەنە سەر مەسەلەکانی وەکو مافەکانی ژنان دوای تەڵاق وەرگرتن و دەسەڵاتی دادوەرەکان لە دیاریکردنی سزا بۆ تاوانباران.

ئەم چاکسازیانە ساڵی پار لەلایەن شازادەی جێنشین موحەمەد بن سەلمانەوە بڵاوکرانەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی سعودییە گۆڕینی ناوبانگی توندڕەوانەی سعودیەیە لە ئاستی جیهان.

دوو یاسا تا ئێستا پەسەند کراون. یەکەمیان، لەسەر ئەوەیە چی جۆرە بەڵگەیەک قبوڵ دەکرێت. پێشتر ئەو دەسەڵاتە درابوو بە دادوەرەکان تا بە عەقڵی خۆیان بڕیاربدەن.

یاسای دووەم، یاسای خێزانە، کە بڕیارە لە مانگی شەشەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو یاسایە ماف دەدات بە ژنانی تەڵاقدراو تا یارمەتی دارایی لە پیاوەکانی پێشوویان وەربگرن و منداڵەکانیان بەخێوبکەن.

عادل ئەلسەعید، جێگری ڕێکخراوی سعودی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت مەبەستێکی چاکسازییەکان راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانییە کە بەهۆی یاسا توندەکانی سعودییەوە "دەترسن وەبەرهێنان لە وڵاتەکە بکەن."

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG