Accessibility links

زیاد کاکە ڕەزا: با بێن داهات و خەرجییەکانی سلێمانی ئاشکرا بکەن ئەو کات بۆ خەڵک ڕوون دەبێتەوە کێ غەدر لەم شارە دەکات


زیاد کاکە ڕەزا
زیاد کاکە ڕەزا

زیاد کاکە ڕەزا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکەی (ڕێکەوت زەکی-ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە، حیزبەکەی (پارتی دیموکراتی کوردستان) سزای سلێمانی بدات و دەڵێت“ با بێن بە ئامار و داتا داهاتی سلێمانی بخەنە ڕوو، وە چەندی خەرج دەکرێت؟ چەندی دەچێتە سەر موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان؟ ئەوکات خەڵک بۆی ڕوون دەبێتەوە کە حکومەتی هەرێم و “جەنابی سەرۆک وەزیران“ غەدر لەم شارە دەکەن یاخود نا؟ کە ئێمە دڵنیاین غەدر و جیاوازی لە پەیڕەوی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم نیە، زیاد کاکە ڕەزا دەشڵێت “ حیزبێک زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێنابێت چۆن سزای شارێک دەدات؟! لە کاتێکدا دروشی (بارزانی نەمر) ئەوەبوو کە خزمەتکردنی خەڵک شەرەفە، دڵنیاین غەدر و جیاوازی لە نێوان شارەکان لە پەیڕەوی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم نیە. “

“لە دوای شەڕی ناوخۆ بەداخەوە ئەم سنورە بەتەواوی کەوتۆتە دەست یەکێتی، بزانن هەرکەس پارتیە لەسەر بچوکترین شت کێشەی بۆ دروست دەکەن “
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بە کێشە داراییەکانی سلێمانی کرد و وتی“ لە دوای شەڕی ناوخۆ بەداخەوە ئەم سنورە بەتەواوی کەوتۆتە دەست یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەم سنورە هەرگیز پارتی حکومڕانی نیە، بزانن هەرکەس پارتیە لەسەر بچوکترین شت کێشەی بۆ دروست دەکەن، بۆیە دورو نزیک ئیدارەدانی ڕاستەوخۆی ئەم سنورە پارتی لێی بەرپرس نیە، پارتی حیزبێکە لە ساڵی 1946 وە کە دروستبووە تا ئێستا لە گەشەکردندایە، پارتی حیزبێکی لۆکاڵی نیە، خۆی بە نوێنەری نەک زۆرینە، بەڵکو خۆی بە نوێنەری هەموو خەڵکی کوردستان و کورد دەزانێت، بۆیە حیزبێک کە خاوەنی ئەم پێگە و مێژووە بێت جیاوازی لە نێوان هیچ شوێن و شارێکدا ناکات، هەموو شارەکان بە یەک چاو سەیر دەکات و بە یەک ئەندازە لییانەوە دوورە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆگفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، بە ڕێککەوتنی خۆیان لە %43 داهاتی ئەم ناوچەیە(سلێمانی) لە %57 یش هی هەولێر و دهۆکە، وە هەر بە قسەی خۆیان یەکێتی) کە خۆیان دەڵێن لە %43 لە داهاتی نەوت وە لە %43 لە دوو سەد ملیارەکە بۆ ئەم ناوچەیەیە. “

“ بۆچی خزمەتگوزاری لە سلێمانی بەمشێوەیەیە و لەولا بەوشێوەیەیە؟! “
پێشتر ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو “ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی به‌ بازرگانانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌ و پێی وتوون بۆتان نییه‌ هیچ بازرگانیه‌ك له‌ مه‌رزه‌كانی سنوری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی باشماخ له‌گه‌ڵ په‌روێزخان ده‌توانن هه‌موو بازرگانیه‌كانتان بهێنه‌ سنوری حاجی هۆمه‌ران و له‌وێ چاوتان لێده‌پۆشین له‌بابه‌تی گومرگ. “

بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت“ من دەڵێم لێخۆشبونی گومرگی لە کوێوە دەکرێت، باشە بۆ کەسێک لە وەزارەتی دارایی کە لە لایەنی ئێمەش نەبێت با بێت پشتراستی ئەم قسەیە بکاتەوە، خۆی ئەم قسەیە چەند ساڵێک بوو دەیانوت پارتی و حکومەتی هەرێم سزای سلێمانی ددەن، ئەم قسەیە خۆڵێک بوو دەیانکردە چاوی خەڵک، ئەمەش ئەوکاتە بوو کە نەسریەی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی لە چاو ئەوانەی هەولێر زۆر کەمتربوون، دەیانویست پارەکە ببەن بۆخۆیان بیخۆن، من دەپرسم بۆچی خزمەتگوزاری لە سلێمانی بەمشێوەیەیە و لەولا بەوشێوەیەیە؟! چونکە پارتی سەر ڕاستانە خەمخۆرانە حکومڕانێکی باشە بۆ خەڵکی خۆی، ئەوەی لەبەردەستێتی و لە ژێر دەسەڵاتێتی بۆ خەڵکی خۆی خەرج دەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە لە سلێمانی بەوجۆرە نیە. “

“ لە ساڵی 2016 بە واژۆی 16 ئەندام داوامکردووە داهاتی سلێمانی ئاشکرا بکەن بەڵام وەڵاممان نادەنەوە “

زیاد کاکە ڕەزا بەڵگەی زیاتری بۆ قسەکانی هێنایەوە و وتی“ من لە ساڵی 2016 ئەوکاتەش کە دەیانوت سلێمانی سزا دراوە، قەیرانەکان لە ئێستا قوڵتربوون، وەک ئەندامێکی ئەنجومەن 16 واژۆم کۆکردەوە، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیم کرد تێیدا داوای ئەوەم کرد( داهاتی سلێمانی چەندە؟ وە چۆن سەرف دەکرێت؟) بەداخەوە تا ئەم ساتەش وەڵامم نەدراوەتەوە، ئێستاش دەڵێین با بێن بە ئامار و داتا داهاتی سلێمانی بخەنە ڕوو، وە چەندی خەرج دەکرێت؟ چەندی دەچێتە سەر موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەوکات خەڵک بۆی ڕوون دەبێتەوە کە حکومەتی هەرێم و “جەنابی سەرۆک وەزیران“ غەدر لەم شارە دەکەن یاخود نا؟ کە ئێمە دڵنیاین غەدر و جیاوازی لە نێوان شارەکان لە پەیڕەوی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم نیە. “

سەبارەت بە گرفتی سلێمانی، زیاد کاکە ڕەزا وتی“ لە سلێمانی نە داهات کۆدەکرێتەوە نە دەزانرێت چەندەیە داهات، هەر قسەیەکی د.عیزەت ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی حکومەت باس دەکەم کە خۆی دەڵێت“ داهاتی سلێمانی سەد ملیار دینارە) پێویستمان بە 360-370 ملیار دیناری ترە بۆ موچەی ئەم سنورە، ئەگەر هەر بە ژمارە و حسابانەی خۆیان حسابی بکەین نزیکەی 30 ملیار دینار زیادەیە لە پارەی موچەی ئەم دەڤەرە، لە کاتێکدا هیچ کام لە ئێمە نازانین چەندەیە و چۆنە؟ بەڵام ئایا ئەوە سزایە؟!!“

“ حیزبێک دەنگی زۆرینە و زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت چۆن سزای شارێک دەدات! “
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردەوە“ حیزبەکەی هیچ سزایەکی سلێمانی نادات و ئەو وتی“ حیزبێک زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێنابێت چۆن سزای شارێک دەدات؟! لە کاتێکدا دروشی (بارزانی نەمر) ئەوەبوو کە خزمەتکردنی خەڵک شەرەفە. “
زیاد کاکە ڕەزا ئەوەشی ڕەتکردەوە“ پارتی بۆ فشاری هەڵبژاردن و پۆستی سەرۆک کۆمار وابکات و وتی“ هەر یەکێتی خۆی بوو دەیوت با ئەو پۆستە لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە، دواجار هەر یەکێتی خۆیان بون دەیانوت با پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە ئەو پۆستە بۆ کێ دەبێت؟ دوای ئەوە سەرۆک کۆمار لە دوانزە ساڵی ڕابردوو چی کردووە بۆ خەڵک؟ بۆ کێشەی تەعریب؟ سەرۆک کۆمار هەڵوێستی لەسەر شانزەی ئۆکتۆبەر چی بوو؟ ئەی لەسر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژ بەهەرێم؟ هەر یەکێتی خۆی نەبوو دەیوت پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی تەشریفیە! دواتر موچە خۆر موچەی خۆی دەوێت، کەی کێشەی ئەوە هەر کەس سەرۆک کۆمار بێت. “

وتیشی“ هۆکاری نەدانی موچە لە سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نابرێتەوە بانکەکان، کە ئەمەش حاکمی ئەم دەڤەرە کە یەکێتیە لێی بەرپرسە دەست خراوەتە بینەقاقای موچە خۆر، حکومەتی هەرێمیش لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان و نەتەوە و دیانەتە جیتاوازەکان پکهاتووە جێگری سەرۆکی حکومەت کە ئەندامی ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمە کوڕی ڕەحمەت( مام جەلالە) چوار وەزیریش یەکێتین. “

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:24 0:00

XS
SM
MD
LG