Accessibility links

ڕێکەوت زەکی: بێ دەنگی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەوەیە کارەساتێک لە هەرێمی کوردستان نەخوڵقێت


ڕێکەوت زەکی

ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە کێشە داراییەکانی سلێمانی و نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی دەڵێت“ ئه‌گه‌ر پشوو درێژی (به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران) نه‌بووایه‌ ده‌مێك بوو بارودۆخه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ خراپتر دەبوو لەوەی كه‌ ئێستا هه‌یه، لەوانەیە بگه‌یشتینایه‌ دۆخێک كه‌ ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاواتی پێ ده‌خوازن. هەروەها ڕێکەوت زەکی دەشڵێت، بێ دەنگی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە كاره‌ساتێك نەخوڵقێنێت كه‌ هیچ تاكێك له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆزگه‌ی پێناخوازێت، جەختیشیکردەوە“ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌موو كارته‌ سیاسیه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م دۆخه‌ داراییه‌ بهێنرێت كه‌ وەک ئەو دەڵێت “به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست لە سلێمانی دروستکراوە. “

“ هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه “

لە سەرەتای قسەکانیدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان )ڕێکەوت زەکی( وتی“ له‌ڕاستیدا ئێمه‌ كه‌ باسی داهاتی سلێمانی ده‌كه‌ین، باسی لە 2% ی كۆی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م لە 2% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 98% كه‌ی تریش كه‌ بریتیه‌ له‌ داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ داهاتی هه‌ولێر و داهاتی پارێزگای دهۆك هه‌موو ئه‌مانه‌ پێكه‌وه‌ شه‌فاف بن، ئێستا هه‌ڵایه‌كی ڕاگه‌یاندن هه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی ده‌ڵێن به‌شێك له‌و 2% ی داهات دیار نییه‌، واته‌ ده‌توانم به‌ڕاشكاوی بڵێم كێشه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی سیاسیه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌. “

“ئێستا دۆخی دارایی هەرێم دۆخی زێڕینە“

“ بۆئه‌وه‌یە كه‌ ته‌نازول به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكات له‌بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و له‌ بابه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ش “

ڕێکەوت زەکی وتیشی “ئێستا هه‌رێمی كوردستان ، به‌ته‌واوه‌تی وەک دۆخی دارایی 2013 یه‌ كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی زێڕین بوو، به ‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كۆی داهاتی مانگی ئازاری ئه‌م ساڵ بریتی بووه‌ له‌ 2 تریلیۆن و 214 ملیار دینار كه‌ بریتیه‌ له‌ داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ داهاتی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یده‌ن، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ ئه‌گه‌ر خه‌رجی كۆمپانیاكانی نه‌وتیشی لێده‌ربكه‌ین ده‌مێنێته‌وه‌ یه‌ك تریلیۆن و 400 ملیار دینار، واته‌ داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار یه‌ك تریلیۆن و 400 ملیار دینار بووه‌، له‌ساڵی 2013 ش مانگانه‌ كۆی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كه‌وتووه‌ كه‌ ساڵێكی زێڕینی دارایی بووه، هه‌رهه‌مان ژماره‌ بووه‌ واته‌ یه‌ك تریلیۆن و 400 ملیار بووه‌، كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌ئارادایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت موئامه‌ره‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكات له‌ زۆنه‌كه‌ی ئه‌و له‌و شوێنه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی تێدا ده‌كات ئاژاوه‌یه‌ك دروست بكات بۆئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نازول به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكات له‌بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و له‌ بابه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ش. “

“پێی وتوون بۆتان نییه‌ هیچ بازرگانیه‌ك له‌ مه‌رزه‌كانی سنوری سنوری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی باشماخ له‌گه‌ڵ په‌روێزخان “

زەکی زیاتر وتی “ كێشه‌ی بانكه‌كانی سلێمانی و داهاتی سلێمانی و نه‌دانی مووچه‌ له‌ سلێمانی كێشه‌كه‌ سیاسیه‌ نه‌ك دارایی، واتە كێشه‌یه‌كی سیاسی دروستكراوه‌ كه‌ له‌مانگی 7ی 2021 وه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی ناوخۆی سلێمانی كز كراوه،‌ به‌ پیلانێك لاواز كراوه‌ هاتوون وتویانه‌ پێویسته‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌داهاتی نه‌وت نه‌بێت و له‌داهاتی ناوخۆ بێت، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی به‌ بازرگانانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌ و پێی وتوون بۆتان نییه‌ هیچ بازرگانیه‌ك له‌ مه‌رزه‌كانی سنوری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی باشماخ له‌گه‌ڵ په‌روێزخان ده‌توانن هه‌موو بازرگانیه‌كانتان بهێنه‌ سنوری حاجی هۆمه‌ران و له‌وێ چاوتان لێده‌پۆشین له‌بابه‌تی گومرگ هه‌روه‌ها هه‌رچی به‌خشینه‌كان هه‌یه‌ وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ ده‌یكه‌ن له‌ به‌خشینی گومرگ كه‌ ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی گومرگ و خاڵه‌سنورییه‌كان هه‌ر به‌خشینێك وه‌زاره‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یكه‌ن ده‌ینێرن بۆ خاڵی سنوری باشماخ و خاڵی سنوری حاجی هۆمه‌ران ته‌نها له‌یه‌ك مانگدا له‌مه‌رزی كێلێ بایی 9 ملیار دینار به‌خشینی گومرگی كراوه‌، كه‌ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌رمان بهێنێته‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌چێت داوای ڕه‌سید ده‌كات واته‌ داوای ڕێپێدان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێی ده‌ڵێن له‌هه‌ر مه‌رزێكه‌وه‌ ده‌یهێنیت ئاساییه‌ جگه‌ له‌مه‌رزی باشماخ ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی داهاتی سلێمانی كز بكرێت له‌پاڵ ئه‌م كز كردنه‌دا له‌ مانگی 7 ی 2021 وه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ پاڵ نه‌وتدا به‌شێك له‌ مووچه‌ له‌داهاتی ناوخۆ بدرێت، ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌ داهاتی سلێمانی به‌مجۆره‌ كز كراوه‌ و به‌شێكی مووچه‌ خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی داهاتی ناوخۆ. “

“ به ‌ده‌نگ‌ هاتنی جێگری سەرۆکی حکومەت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێمه، ‌ ڕه‌نگه‌ كاره‌ساتێك بخوڵقێنێت كه‌ هیچ تاكێك له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆزگه‌ی پێناخوازێت “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، لە کاتێکدا كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ هه‌یه‌ له‌لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پێیوایه‌ سزای سلێمانی ده‌درێت به‌م فشارانه‌ بۆچی قوباد تاڵه‌بانی قسه‌ ناكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌؟

ڕێکەوت زەکی لە وەڵامدا دەڵێت“ من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر پشوودرێژی (به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران) نه‌بووایه‌ ده‌مێك بوو بارودۆخه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ ترازاوتر دەبوو، خراپتر دەبوو‌ كه‌ ئێستا هه‌یه، لەوانەیە‌ ئێمه‌ بگه‌یشتینایه‌ حاڵێك كه‌ ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاواتی پێده‌خوازن، من خۆم له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوو گوێم لێبووه‌ خانه‌نشین هه‌یه‌ ده‌ڵێت، خۆزگه‌م به‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی كاك نێچیره‌ڤان بارزانی كاك نێچیر و كاك مه‌سرو هه‌ردووكیان پارتین و ئامۆزای یه‌كتریشن به‌ڵام هۆكاری ئه‌م ئاخ هه‌ڵكێشانی خه‌ڵكی بۆ سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی پێشوو كه‌ كابینه‌ی داهێنه‌ری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بوو، له ‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ پێشتر ئه‌گه‌ر مووچه‌ بدرایه‌ له‌ دهۆك سلێمانی پێكه‌وه‌ ده‌درا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كابینه‌یه‌ كارێكی كردووه‌، كه‌تنێكی كردووه‌ به‌شێكی مووچه‌ی خستۆته‌ داهاتی ناوخۆ كه‌ مووچه‌ له‌ دهۆك و هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام له‌ سلێمانی دابه‌شناكرێت، ڕه‌نگه‌ پێگه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جیاوازه‌ پێموایه‌ قسه‌كردنی ئه‌و یان به ‌ده‌نگ‌ هاتنی ئه‌و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ كاره‌ساتێك بخوڵقێنێت كه‌ هیچ تاكێك له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆزگه‌ی پێناخوازێت. “

“ یه‌كێتی هه‌موو كارته‌ سیاسیه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت “

ڕێکەوت زەکی ئەوەشی وت“ ئه‌مه‌ قسه‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه،‌ كه‌ كاك قوباد خۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌یه‌ بێگومان له‌نزیكه‌وه‌ ئاگای له‌ دۆخه‌كه‌یه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌موو كارته‌ سیاسیه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م دۆخه‌ داراییه‌ بهێنرێت كه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروستکراوە. “

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا كارته‌كانی ئێوه‌ چییه‌؟
لە وەڵامدا (ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ڕێکەوت زەکی وتی“ كارتی گازی سروشتی، بێگومان ڕێگه‌ نادرێت گاز به‌ده‌ردی نه‌وت ببرێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆئه‌وه‌ی پێویسته‌ كۆی 43% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به ‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی یاخود وه‌كو جاری جاران بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌داهاتی نه‌وت بێت چونكه‌ ته‌نها داهاتی نه‌وت له‌مانگی ڕابردوو 2 تریلیۆن و 214 ملیار دینار بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ 90% -98% ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه‌. “
وتیشی“سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌نی زۆرەوە‌ ڕوو له‌زیاد بوونه،‌ هه‌موو داهاتەکان سێ قات سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌. “

ڕێکەوت زەکی دەشڵێت“ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ دۆخێك نییه‌ كه‌ ئێستا دروستكرابێت به‌ڵكو پێموایه‌ به‌ به‌رنامه‌ كاری بۆ ده‌كرێت، بۆنموونه‌ له‌شه‌ڕی داعشدا کە شه‌ڕی تیرۆره‌، شه‌ڕی كورده‌ له‌ گه‌ڵ تیرۆر له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسی به‌شی، ئۆپراسیۆنه‌كانی شه‌ڕی داعش سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ئه‌م ئۆپراسیۆنانه‌ كه‌ جی پی ئێسی داوه‌ به‌ كۆپته‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆئه‌وه‌ی بۆردومانی پێگه‌كانی داعش بكات له‌ دوو ساڵدا 382 بۆردومانی كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ پارتی بووه‌ ته‌نها 16 یان ڕێگه‌ی داوه‌ له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ بۆردومان بكات كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی لێبووه‌ واته‌ 266 جار بۆردومانی میحوره‌كانی داعشی كردووه‌ له‌سنوری پارتی به‌ڵام ته‌نها 16 جار بۆردومانی میحوره‌كانی تری كردووه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووی داتایه‌ و ڕیكۆرد كراوه‌ به‌مجۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی كوڕی خه‌ڵك كراوه‌. “

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:42 0:00

XS
SM
MD
LG