Accessibility links

پەرلەمانتارێکی بەریتانیا لەسەر سەیرکردنی فیلمی پۆرن لە ناو پەرلەمان دەست لە کار دەکێشێتەوە


نوێنەرێکی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی پارێزگارانی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی دانی بەوەدانا کە دوو جار لە ناو پەرلەمان لەسەر تەلەفۆنەکەی سەیری پۆرنۆگرافی کردووە، دەستی لەکار کێشایەوە.

پارتی پارێزگاران ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان بە کۆمیسیاری ستانداردی پەرلەمان ڕاگەیاند، ئەندامێتی نێیڵ پاریشیان لە پارتەکەیاندا ڕاگرت.

پاریش ڕۆژی شەممە دەستی لەکارکێشایەوە و پێشتریش ڕایگەیاندبوو وەک ئەندام پەرلەمانێک تا بە ئەنجام گەیشتنی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکەی.

پاریشی جوتیار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی گوتی لە ماڵپەڕەکاندا بە دوای تراکتۆر گەڕاوە کە بە ڕێکەوت ماڵپەڕێکی سێکسی بینیوە، ئەو گوتیشی تاوانەکەی ئەو لێرەدا بووە کە بۆ جاری دووەم دووبارە سەیری هەمان ماڵپەڕی کردووەتەوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند کە وەزیرێکی ژنی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە ئەو هاوکارێکی پیاوی خۆی بینیوە کە لە پارلەمانی بەریتانیا لە تەنیشت ئەودا سەیری فیلمی پۆرنی کردووە.

پریش گوتی "من بەرگری لە کارەکەم ناکەم و ئەوەی من کردوومە بە تەواوی هەڵە بووە و هەست دەکەم ئەو ساتە عەقڵم کاری نەکردووە."

هاوسەری پریش بەر لە دەست لە کارکێشانەوەی ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزدا ڕایگەیاند ئاگای لێ نییە کە هاوسەرەکەی پیشتر کاری لەو شێوەیەی کردووە یان نا، گوتیشی هاوسەرەکەی "کەسێکی خۆشەویستە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG