Accessibility links

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: هیچ گومانێك لەوەدا نیە کە هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە


پنتاگۆن ڕەخنەی لە کردەوەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا گرت. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی لە لێدوانێکیدا بە پەیامنێرانی گوت" زۆر ئاشکرایە کە هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە" "هیچ گومانێک لەوەدا نییە."

کیربی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان و "کوشتنی ژنانی دووگیان"ی بە دڕندەترین جۆری کردەوەی سوپای ڕووسیا وێنا کرد.

کیربی گوتی"بێگومان ئێمە لەسەر ئەو گریمانە کارمان دەکرد کە کردەوەی دڕەندانەی هێزەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر خەڵکی بێتاوان، خەڵکی بێ چەک و مەدەنی، بە بێ گوێدانە تەواوی ژیانی ئەوان ئەنجامدراوە.

ڕووسیا ڕەتیکردەوە لەکاتی هەڵمەتی سەربازیدا لە ئۆکرانیا هاوڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی هاوڵاتیەکی ئەمەریکی، کە لە کاتی شەڕدا شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا کوژرا، لە کاتێکدا ڕووسیا هێرشی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

XS
SM
MD
LG